ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئازادی

مه‌كۆیه‌ك بۆده‌ربڕینی ناخ به‌ ئازاد‌ی
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلسه‌ره‌كیكۆنترۆڵ په‌نێلدخوللیستی ئه‌نداماننامه‌ی تایبه‌تتۆماركردنچونه‌ژوره‌وه‌گه‌ڕان
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ هیوای ئازادی له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو
مواضيع مماثلة
كاتژمێر
به‌شداریكردن
Share |
ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ فیسبوك به‌شداره‌
المواضيع الأخيرة
» گواردیؤلا: ساڵێكی تریش له‌ به‌رشه‌ڵۆنا ئه‌مێنمه‌وه‌.
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالسبت مايو 07, 2011 9:50 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» نوكته‌ی تازه‌وگه‌رم!!!!!!!!!!
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:30 pm من طرف rawf

» ورته‌ ورت !!!!!
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:19 pm من طرف rawf

» ئیحتیماله‌
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:54 pm من طرف rawf

» خۆپیشاندان
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:48 pm من طرف rawf

» ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالأربعاء أبريل 27, 2011 5:59 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو ئیشبییه‌ بۆ سێ خاڵی یاریه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالأحد مارس 13, 2011 4:15 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو 3 خاڵی تر
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالإثنين مارس 07, 2011 2:42 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌ لۆنا له‌ ڤالانسیای برده‌وه‌
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالخميس مارس 03, 2011 4:11 pm من طرف كه‌ته‌لونی

بحـث
 
 

نتائج البحث
 
Rechercher بحث متقدم
هه‌واڵه‌كان
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية reddit      

قم بحفض و مشاطرة الرابط به رشلونا على موقع حفض الصفحات

قم بحفض و مشاطرة الرابط ئازادی على موقع حفض الصفحات
سه‌رژمێری

.: ژماره‌ی سه‌ردانی مه‌كۆ:.


 

 باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
كه‌ته‌لونی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كه‌ته‌لونی


[img]http://img406.imageshack.us/img406
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock

باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم I_folder_lock

ژماره‌ی ئه‌ندام : 1
ژماره‌ی په‌یامه‌كان : 180
كه‌سێتی : 0
میژوی تۆماركردن : 09/12/2010
ماڵپه‌ڕ : www.azad.mam9.com

باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Empty
مُساهمةموضوع: باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم   باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم Emptyالثلاثاء فبراير 15, 2011 11:45 pm

باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم 4_613814906


عومەر چاوشین ئەوكاتەی لە فیستیڤاڵێكی ئیسپانیا بڕیاری خەڵاتكردنی وەك باشترین ئەكتەر دەرچوو، لە كەلاوەكەیدا لە پیرزین لە نەبوونیاندا خەم دایگرتبوو. چاوشین نازانێ لەكام دەلاقەی مەینەتی و كوێرەوەرییەكانی ژیانییەوە دەست پێ بكات، كەس عومەر چاوشینی بیر نەماوە لە حكومەتی كوردستاندا، ئەو هونەرمەندەی بۆ یەكەمجار شۆڕشێكی تازەی بەرپاكرد لەنێو هونەری كوردیدا.
ژیانی عومەر چاوشین، لە ژیانی هیچ كام لەو پاڵەوانە بێنەوایانەش ناچێت كە رۆماننوسە بەنێوبانگەكانی وەك (هەمەنگوای) و(دیستۆفیسكی) نیشانیدەدەن، پیاوێكی گەڕیدەو هەمیشە بێ پارە، وەك خۆی دەڵێ "لەكەلاوەیەكدا دەژیم و هەر شەوەو لەجێگەیەك دەخەوم، حكومەت غەدرم لێدەكات و دەرهێنەرەكانیش خراپتر".

وەك بلەی سەعەكەڕ
سەگ و پشیلە دەمخۆن

هەر لەسەرەتای قسەكردنیدا لە نووسینگەی سلێمانی (رووداو)، چاوشین بەنیگەرانییەوە چارەنووسی ژیانی خۆی لەو كۆمەڵگەیەدا دیاریكرد، كە ئەو زیاتر لە 45 ساڵە بەگیرفانی خاڵییەوە كاری بۆ دەكات "منیش وەك بلەی سەعەكەڕ لە كەلاوەكەمدا دەمرم و سەگ و پشیلە لاشەكەم دەخۆن، یان كەلاوەكە دەڕوخێت بەسەرمدا، یان ئاو دێتە ژوورەكەم و دەخنكێم و رەق دەبمەوە". هونەرمەند بلەی سەعە كەڕ، ئەمساڵ لە كەلاوەیەكدا لە ناحیەی دارەتوو كۆچی دواییكرد، دوای هەفتەیەك ئینجا خەڵك بە مردنەكەی زانی. دوای ئەوە د.رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ، وتارێكی لەسەر خۆڕاگری و شۆڕشگێڕی ئەو نووسی.
بۆ یەكەمجار، عومەر چاوشین لە ساڵی 1967چووە سەرتەختی شانۆ، دواتر لە تەلەڤزیۆنی بەغداوە لەچەند كارێكی هونەریدا دەركەوت "ئەوكاتەی ئێمە كارمان دەكرد، هیچ نەبوو، بە دەردەسەرییەكی زۆر چەند كارێكی شانۆیی و تەلەڤزیۆنیمان دەكرد لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد سالار".

نەیانبردە فەرەسا و ئیسپانیا

ئەو گلەیی لە چەند دەرهێنەرێك دەكات، چونكە وەك خۆی دەڵێ مافیان خواردووە "فیلمی (راوەجنۆكە)مان دروستكرد كە مەهدی ئومێد دەرهێنەری بوو، لەچەند وڵاتێك خەڵاتی یەكەمی هێنا، دواتر فیلمی (سرتە لەگەڵ با) مان دروستكرد و بەشداری خەڵاتی (كان)ی كرد، لەفەرەنسا بە رۆڵی من سەرسام بوون و داوای بینینی منیان كردبوو، بەڵام دەرهێنەرەكە (شەهرامی عەلیدی) درۆی كردبوو و گوتبووی : كاری هەیە و سەرقاڵە. منی نەبرد".
لە فیستیڤاڵی ئیسپانیادا خەڵاتی باشترین ئەكتەر، دوای نمایشكردنی فیلمی (سرتە لەگەڵ با)دا بەخشرایە عومەر چاوشین، بەڵام عەلیدی لەجیاتی ئەو وەریگرت.
عومەر چاوشین هەروەها دەڵێ "لە فەرەنساوە داوەتنامەیان بۆ ناردبووم، كەچی داوەتنامەكەم پێنەگەیشت، دیسان لە ئیسپانیاوە داوای منیان كردبوو، گوتبوویان نەخۆشە و ناتوانێ بێت"، ئەو لە داخی ئەو ژیانەی لە كوردستان هەیەتی دەڵێ "بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆ ئیسپانیا، شەرت بێ نەیێمەوە".
عومەر چاوشین، بڕیاریداوە كوردستان بەجێبێڵێ "چەند كارێكی هونەریم هەیە لە سلێمانی لەگەڵ هاوڕێ مستەفا، ئەو ئیشانە تەواو بكەم هەر دەڕۆم. چونكە تائێستاش كە لە هەولێر ماومەتەوە، هۆی ئەوەیە خەڵكەكەی فەقیر و بەویژدانن و هاوكارییان كردووم".

"شەمۆ بۆ وا دەكات"

چاوشین بە هەندێك لەوانە پەستە بەناوی هونەرەوە كاری سەرپێیی دەكەن و دەڵێ "باشە شەمۆ بۆ وا دەكات، چۆن بە سێ رۆژ فیلم دەردەكرێت، خۆ ئەو هونەرەجوانەكانی موسڵی خوێندووە بۆ وادەكات؟ بەڕاستی ئەمانە هونەریان كردووە بە پەند".
ئەو هونەرمەندە، كە ئێستا لە كۆمەڵگەی پیرزین لە رۆژهەڵاتی هەولێر لە خانوویەكی كەلاوەدا دەژی و بەنایلۆن سەری خانووەكەی گرتووە، لەوپەڕی فەرامۆشكراویدا دەژی، لەكاتێكدا ئەو شۆرشێكی گەورەی بەرپاكرد و تاكە كەس بوو لەسەر تەختی شانۆی كوردی رۆڵی ئافرەتی بینی تاوەكو بۆشاییەكان پڕبكاتەوە.
ئەو لەبارەی ئەو ئافرەتانەوە ئێستا كاری نواندن دەكەن دەڵێ "ئێستا بەئافرەت دەگوترێ كێ دەهێنی لەگەڵ خۆت بیهێنە و چۆنت پێباشە وا وەرە، بەس بۆ ئەوەی بەشداری بكات، كەچی هێشتا داوای پارەیەكی زۆر دەكات، بەڵام من بە 10دینار رۆڵی ئافرەتم دەبینی".
ئەو رۆڵە ئافرەتییەكانیشی زۆر بەجیدییەوە بینیوە " جارێكیان ئەحمەد دەنگ گەورە پێیگوتم ، ئەگەر بەرد بارانیشت بكەن وازمەهێنە، چونكە كارەكانت زۆر جوانە، ئەوەندە ژنێكی جوانی لە رۆڵ بینیندا، حەزم لێكردووی".

كەس باوەڕی پێناكات

عومەر چاوشین، مووچەیەكی رێزلێنانی هەبوو كە 300هەزار دینار بوو لەگەڵ موچەیەكی خانەنشینی، بۆخۆی وازی لە خانەنشینییەكەی هێناوە تاوەكو بەبیانووی دوو مووچەیی 300كەی لەكیس نەچێت. ئێستاش زۆر كەم داهاتی لەكارە هونەرییەكانی هەیە و ناچارە هەر ئەوە بكات "ئەوەندە كاری هونەریم كردووە ئەگەر پاكەتیش بفرۆشم كەس لێم ناكڕێ و دەڵێن كامێرای شاراوەیە".
عومەر محێدین عەبدوڵڵا ، لەدایكبووی ساڵی 1942ی شاری سلێمانییە و 43ساڵە كاری هونەری دەكات و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدایە. وەك خۆی دەڵێ، بەشداری شۆڕشی ئەیلولی كردووە.
هەرچەندە تائێستا 3 ژنی هێناوە، بەڵام ئاگای لە هیچ كام لە ژنەكانی و منداڵەكانی نەماوە "ژنی یەكەمم لەگەڵ ژیانی هونەریم نەدەگونجا، هەمووجار دەمگوت ناكرێ تۆ لەگەڵ خۆم ببەم دەیگوت ئیللا دێم، دوو منداڵم لەو هەبوو لەگەڵ خۆی برد و رۆیشت"، لەبارەی ژنی دووەمییەوە دەڵێ "شێت بوو، شەوانە بەدەم خەوەوە تەسجیلێكی دادەگیرساندو گۆرانی نوری گەرمیانی لێدەدا و بەجادەكاندا دەسوڕایەوە و بەیانیان پۆلیس بۆیان دەهێنامەوە". سەبارەت بەژنی سێیەمیشی كە ئێرانی بووە دەڵێ "كچێكم لەویش هەبوو، براكەی دیل بوو، كاتێك هاتەوە نەیهێشت لەگەڵیان بم و پێی تەڵاقدام، بۆیە ئاگام لەهیچ كام لە ژنەكان و منداڵەكانم نەماوە".
پێش دوو مانگ هونەرمەند تەها خەلیل كۆچی دوایی كرد، زۆر گریاوە بۆی "زۆر لەمنەوە نزیكبوو". پەیوەندی لەگەڵ حاجی مەكی (عەلییە فەندی) خۆشە و دەڵێ "ئەو زۆر سەركەوتووبوو، قەت حیواری لەبەر نەدەكرد. ئێستا كە دەیبینم پێیدەڵێم تۆ قەت چاوت لەپارە تێر نابێ".

داوام لە حكومەت ئەوەیە
تەنیا شوێنێكم بداتێ

لەسەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵدا چاوشین لە فیستیڤاڵی سینەمای عێراقی داوەتكرا و خەڵاتی یەكەمی پێدرا وەك باشترین ئەكتەری عێراق و كوردستان. بەڵام ئەو باشترین ئەكتەرەی كوردستان، خراپترین ژیانی لە وڵاتەكەیدا بەڕێدەكات "پارە بۆ زۆر كەس هەڵدەڕێژن كە شیاوی هیچ نین، من تەنها داوام لە حكومەت ئەوەیە شوێنێكم بداتێ تێیدا بژیم، دیارە حكومەت تەنها پیاوكوژی دەوێ و منیش پیاوم پێناكوژرێ، بۆیە باشترە بڕۆم".
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://azad.mam9.com
 
باشترین هونەرمەندی كوردستان و عێراق لەژێر نایلۆندا دەژی : باشـترە بـڕۆم
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» تۆپی زێرین و باشترین یاریزانی 2010
» “ ئامادەم كاری تاكسیش لە كوردستان بكەم”
» ژیوار شێخولئیسلامی، ئەندامی گرووپی باڵوەشان: لەباشووری كوردستان تەنیا كوردایەتیم نەبینی

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
ئازادی :: سه‌كۆی ئازادی :: هونه‌ر-
انتقل الى: