كەسێك الی قازی شكاتی لە كەسێك كرد،
بەقازی وت: جەنابی قازی، ئەم كابرایە پارەم
قەرزدارە و نامداتەوە قازیش بە كابرای وت:
باشە بۆ قەرزی ئەم كابرایە نادەیتەوە، كابراش
وتی: قوربان سێ ساڵە پێی ئەڵێم: سێ ڕۆژ
مۆڵەتم بدەرێ بۆت ئامادە دەكەم، كەچی ڕازی
نابێت!
* ڕێبوارێك لە تیرۆرستێكی پرسی: ئەرێ كاكە
سەعات چەندە؟ تیرۆرستەكەش وتی: نازانم
سەعات چەندە، بەاڵم هەركات ئەو بینایەت لە
ئاسماندا بینی، ئەوە بزانە سەعات هەشتە.
3- كابرایەك خۆی زۆر پێ زیرەك و دانابوو، بە
هاوڕێكەی خۆی وت: ئەتەوێ ئامۆژگاریت بكەم؟
هاوڕێكەی وتی: بۆ نا؟ مەمنونیشت دەبم، كابراش
وتی: سواڵ بكە با موحتاجی دەستی كەس نەبی!
* پیاوێك چوە سەردانی هاوڕێكەی نەخۆش بوو،
وتی: خێرە برام جیتە؟ ووتی: لەرزو تام گرتوە و
ملیشم دێشی، بەڵام شوكر بۆ خوا تاكەم شكاوە،
بەس ملم دێشی! پیاوەكەش وتی: دەی ئینشاڵاڵ
لەو یەك دوو ڕۆژەش ملیشت دەشكێ!
* دكتۆرێك بە قەسابەكەی دراوسێی دەڵێت:
باشە كاكی قەساب بۆچی هەركەسێك دێت، تۆ
پێی ئەڵێی دكتۆر لێرەنیە؟ قەسابەكەش ووتی:
باشە بۆچی تۆش هەر نەخۆشێك دێتە الت پێی
دەڵێی: گۆشت و چەوری مەخۆ خراپە!
* كابرایەك چوە مەیدانی حەیوانان بۆ ئەوەی
قاز بكڕێت، كابرایەكی بینی قاز دەفرۆشێت، وتی:
ئەرێ كاكە بێ زەحمەت قاز بەچەندە كابراش وتی:
قاز دەزانی، مەبەستی ئەوەبوو حەسەب باش و
خراپی قازەكەیە، ئەو كابرایەی كە بەتەمای قاز
كڕین بوو سەری بردە الی قازەكە وتی: ئەرێ
كاكی قاز نرخت چەندە.؟
* كوڕێك لە هاوڕێكەی پرسی: ئەرێ برام تۆ
ڕۆژی چەند كاتژمێر وەرزش دەكەی هاوڕێكەشی
وتی: ڕۆژی )26( كاتژمێر وەرزش دەكەم،
كوڕەكە وتی: جا ئەوە جۆن دەبێت ڕۆژ بەخۆی
)24( كاتژمێرە، هاوڕێكەشی وتی: ئاخر من
بەیانیان )2( سەعات زووتر هەڵدەستم لەخەو