پیاوێک به پیاوێک ده‌ڵێت: ڕاسته له‌لای ئێوه به‌که‌ر ده‌ڵێن قوربان
پیاوه‌که وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت: به‌ڵێ قوربان
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
باوکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته
ده‌ریاکه‌وه. موسیبهتیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات
*************************************************
کابرایه‌ک چوو بوو ئاڵای کوردستان بکڕێت
لهدووکانهکه ی ساحێبی دووکان ووتی فه‌رموو ئه‌وه‌ش شازی ئاڵا
کابراش ووتی هه‌ر ئه‌م ڕه‌نگه‌ت هه‌بوو
**********************************************
شوانێک حەز لە کچێک دەکات.. کچەکە ئەڵێ باشه تۆ ئیشت چییە؟ ئه‌ویش لە ڕوی نایەت بڵێت شوانم، ئەڵێ وەڵا پێشانگای مەڕ و بزنم هەیە..
------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌کی زۆر ڕه‌زیل ڕۆژێک پێ ئه‌نێت به جه‌رگی خۆیدا و ته‌له‌فۆنێک ئه‌کات بۆ مۆبایلی هاوڕێیه‌کی.
ئه‌وه‌نده نابه‌دڵ ته‌له‌فۆنه‌که ده‌کات ژماره‌یه‌کی هه‌ڵه لێ ئه‌دات و
کابرایه‌ک وه‌ڵام ئه‌داته و ئه‌میش پێی ئه‌ڵێ جه‌نابت کاک عوسمانیت؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێ نه‌خێر
کابرای ڕه‌زیلیش ئه‌ڵێ ئه‌ی باشه کوڕی نازانم كێ که ئه‌و نیت بۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه؟
----------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ده‌دات.
که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه.
کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن پێی ده‌ڵێت باوکە دایکم ده‌ڵێ:
له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ