-----------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێکی شیعه کچێکی یابانی ئه‌خوازێت و کوڕێکیان ئه‌بێت ناوی ئه‌نێن ئایه‌توڵا جاکشانی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک زۆر پرسیار له دایکی ئه‌کا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتی تازه بۆ ناو ماڵه‌که‌یان بکڕن.
کچه ڕۆژێک له دایکی ئه‌پرسێ: "دایه کێ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه تازه‌یه‌ی بۆ کڕین؟"
دایکیشی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر که کچه پرسیار ئه‌کا، دایکی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
کچه ڕۆژێک به دایکی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ دایه ئه‌وه بۆ هه‌رچی شتی ماڵه‌که‌مانه باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان بۆمان ئه‌کڕێ، ئه‌ی باوکم بۆ بۆمان ناکڕێ!"
دایکه‌ش ئه‌ڵێ: "کچم من ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای باوکت بوومایه، تۆ هه‌ر نه‌ئه‌هاتیته دنیاوه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیاوێک سه‌یاره‌یه‌کی خراپی هه‌بوو زوو زوو تێک ده‌چوو، ده‌بوایه بیباته لای فیته‌ر و پاره‌ی لێ خه‌رج بکات تاوای لێ هات بێزار بوو ئینجا خۆی خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ی ده‌بوو....
ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ی گووتی:
بابه من ده‌زانم ئه‌م سه‌یاره‌یه که‌ڵکی چاک کردنه‌وه‌ی نه‌ماوه و کاتی ئه‌وه هاتووه سکراب بکرێت!
باوکی ووتی:
نا کوڕم نابیت سکرابی بکه‌ین.
کوڕه:
بۆ نابی بابه؟
باوک:
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی کۆنه‌و خراپ سکراب بکه‌م، ده‌بووایه له‌زووه‌وه دایکتم سکراب بکردابووایه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خه‌ڵکێکی زۆر کۆ بوونه‌ته‌وه و مردوویه‌ک ئه‌به‌ن بۆ سه‌رقه‌بران. که ده‌گه‌نه ئه‌وی، ئه‌بینین گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌که هێشتا هه‌ر خه‌ریکی گۆڕه‌که‌یه بۆیه تابووته‌که له نزیک گۆڕه‌که دائه‌نێن و که‌سوکاریشی له ده‌وری ئه‌گرین و له خۆ ئه‌ده‌ن. له‌پرێکدا مردووه‌که زیندوو ئه‌بێته‌وه و له تابووته‌که‌وه سه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه. هه‌رچی له‌و ناوه‌دایه له ترساندا هه‌ر یه‌که و به لایه‌کدا ڕائه‌که‌ن به‌ڵام کابرای گۆڕهه‌ڵکه‌ن لێی دێته ده‌ست و به خاکه‌ناز به‌ر ئه‌بێته گیانی. پاشان ڕوو ئه‌کاته خه‌ڵکه‌که و ئه‌ڵێ:
"وه‌رن مه‌ترسن کوشتمه‌وه!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک هه ردوو گوويچکه ی سوتابوو ،چووه لای دکتۆر بۆ چاره سه ر کردنی ،دکتۆره که ليی ده پرسێ بۆچی ئه و گوێيه ت سووتاوه ؟ کچه که ش گووتی:له وکاته ی
جل‌و به رگم ئوتو ده کرد ،زه نگی ته له فۆن لێيدا منيش وامزانی خۆشه ويسته که مه
له خۆشيان ئوتوم به گوێی خۆم وه نا، دکتۆره که : پيی گووت: ئه ی گوێچکه که ی ديکه ت، کچه که گوتی :دکتۆر گيان ئه و گێله جارێکی ديکه ش ته له فۆنی کرده وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک گوێدرێژێکی ئه‌بێ و زۆری خۆش ئه‌وێت، ڕۆژێکیان کابرا گوێدرێژه‌که‌ی له شار لێ ون ئه‌بێت،
ئه‌ویش که ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه مه‌ڕێک ئه‌کات به خێر.
ژنی کابرا پێی ئه‌ڵێ:
"سه‌یره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌شت له ده‌ست چووه خێریش ئه‌که‌یت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"خێر بۆ ئه‌وه ئه‌که‌م که به‌س نه‌بوو خۆمی به سه‌ره‌وه نه‌بووم، ئه‌گینا خۆشم ون ئه‌بووم."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له پاسێکی قه‌ره‌باڵغدا دانیشتووه و ژنێکیش له به‌رده‌میدا به‌پێوه وه‌ستاوه. پاسه‌که خۆی ئه‌دات به ئوتومبیلێکدا و ژنه‌که ئه‌که‌وێته کۆشی کابراوه. کابرا زۆر که‌یفی به وه‌زعه‌که دێت و هاوار ئه‌کات:
"ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت که‌س له جێی خۆی نه‌جووڵێت هه‌تا که‌شف دێت!"