له قه‌ره باڵغیه‌كی به‌ر ئه‌سحابه سپی دا پیاوێكی حافز خه‌ریكبوو خۆی بكێشێ به ژنێكا
خێره‌و مه‌ندێ هاواری كرد :-وریابه خاڵه خۆت نه‌كێشی به‌و ژنه‌دا
حافزه‌كه به‌نابه‌دڵی سوكانی ئه‌گۆرێو ئه‌ڵێ :- خوا عه‌مر درێژت نه‌كا ئه‌گه‌ر عه‌مودێك بوایه پێت ئه‌وتم ؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تووتییه‌که‌ی مارف
کابرایه‌ک تووتییه‌ک ئه‌کڕێت. پاش چه‌ند ڕۆژێک که تووتییه‌که ڕا دێت و ئه‌کرێته‌وه، گوێی لێ ئه‌بێت هاوڕێکانی به خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ڵێن: "مارفه حیز"، ئه‌ویش یه‌که‌م قسه‌ی که له‌م ماڵه‌دا ئه‌یکات، "مارفه حیز" ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ک وای لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان بدات چونکه هه‌ر به بینینی هاوار ئه‌کات:
"مارفه حیز."
مارف ئه‌که‌وێته پرسیار کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک. سه‌رئه‌نجام ئامۆژگاری ئه‌که‌ن که سه‌ری قه‌فه‌سه‌که‌ی به په‌ڕۆیه‌ک داپۆشێت بۆ ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته تا که‌س نه‌بینێت و بیری بچێته‌وه. مارفیش چۆنیان پێ وتبوو، وا ئه‌کات و ته‌نانه‌ت کاتێک که خواردنیشی بۆ دائه‌نێت خۆی پیشان نادات و ته‌نها له‌ژێر په‌ڕۆکه‌وه ده‌ست درێژ ئه‌کات و خواردنی بۆ دائه‌نێت. پاش هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگی، ڕۆژێکیان مارف به دزییه‌وه و هێواش هێواش سوچێکی په‌ڕۆکه به‌رز ئه‌کاته‌وه تا بزانێت تووتییه‌که چی ئه‌کات و وه‌زعی چۆنه. که تووتییه‌که چاوی به مارف ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه مارفه حیز؟ قنگت ئه‌خورێ ؟"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رماڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
موحه‌مه‌د ناوێک ئه‌یه‌وێت کچێکی مه‌سیحی بخوازێت. کچه‌که‌ش ڕازی ئه‌بێت به مه‌رجێک ببێت به مه‌سیحی و ناوی خۆی بگۆڕێت. موحه‌مه‌دیش، که به ده‌ردی شێخی سه‌نعان چووه، ناچار ڕازی ئه‌بێت بۆ ئه‌م کچه مه‌سیحییه له ئیسلام وه‌رگه‌ڕێت و ناوی خۆشی بگۆڕێت. ڕۆژێک موحه‌مه‌د و کچه‌که و چه‌ند که‌سێکی نزیکی کچه‌که ئه‌چن بۆ که‌نیسه و له‌وێ قه‌شه‌یه‌ک، پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک باسی رێساکانی ئاینی مه‌سیحی بۆ ئه‌کات، سێ شڵپ ئاو ئه‌دات به ته‌پڵی سه‌ری موحه‌مه‌ددا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه ئیتر تۆ موحه‌مه‌د نیت و جۆرجیت."
ڕۆژێکی "ڕه‌مه‌زانی" مه‌سیحییه‌کان کچه‌که دێته ماڵه‌وه و ئه‌بینێت جۆرج مریشکێکی برژاوی داناوه و خه‌ریکی خواردنێتی. کچه‌که به تووڕه‌یی و سه‌رسوڕمانه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چی ئه‌که‌یت جۆرج؟ ئه‌ی نازانیت ئێمه‌ی مه‌سیحی بۆمان نییه گۆشت بخۆین کاتێک که به‌ڕۆژووین؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"با چۆن نازانم، به‌ڵام ئه‌مه گۆشت نییه چونکه به‌ر له‌وه‌ی بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا به سه‌ریدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا وتم: تۆ مریشک نیت، پهتاتهیت