مههلیتی ته‌مه‌ن 20 ساڵان كه له
ئه‌سیوپیاوه هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركركردن وه‌ك كاره‌كه‌ر،
ئێستا بووه‌ته گۆرانیبێژێكی ناسراو كهوێنهكانی به‌رگی ژماره‌یه‌ك
له‌گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك وارڤینی داگیركردووه.
مههلیت كه‌ناوی
هونه‌ری كردووه‌ته مه‌ها، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك كچه كاره‌كه‌رێك
گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێكه‌وت كاركردنی كه‌وته ماڵیههڵكهوت زاهیری موززیسیانهوه.
مه‌ها
له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپێك بوو، به ئاژانسی فرانس
پرێسی راگه‌یاند: گوێم له‌زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان گرتووه له‌ماڵی موزیسیان
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، به‌و پێیه‌ی كوردیم به‌باشی ده‌زانی، گۆرانییه‌كانم
لهبهردهكردو دهمووتمهوه، رۆژێكیان به‌ڕێكه‌وت یه‌كێك له كچه
گۆرانبێژه‌كان گوێی لێم بوو و ده‌نگی به‌لامه‌وه خۆش بوو، هه‌ربۆیه
بیرۆكه‌ی وتنی گۆرانی پێدام، دواتر هه‌ستام بهتۆماكردنی گۆرانییه‌ك
به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌سیوپی، هیوادارم ببم بهگۆرانیبێژێكی
به‌ناوبانگ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌هه‌میشه‌یی گوێ له‌چه‌ند
گۆرانبیژێكی كورد ده‌گرێت وه‌ك له‌یلا فه‌ریقی، ده‌شنێ موراد، لۆكه، میرا،
چۆپی فه‌تاح.
وتیشی : خێزانه‌كه‌م شانازیم پێوه ده‌كه‌ن كه ببم
بهگۆرانیبێژو وڵاته‌كه‌شم ئازادی ته‌واوه‌تی داوه‌ته گۆرانیوتنی ژنان
لهئهسیوپیا