یه‌كه‌م فیلمی ئاكشنی كوردی
كۆمپانیایی رایی كوالێتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپ و فیلم له‌خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی ئه‌كشن كه‌ماوه‌كه‌ی 120 خولهك ده‌بێت.
بڕوا ته‌ها خاوه‌نی كۆمپانیاكه رایگه‌یاند ئێمه‌ی كوردیش باببینه خاوه‌نی یه‌كه‌م فیلمی ئه‌كشنی كوردی له‌مێژووی فیلم‌دا، بۆیه بیرم كرده‌وه سیناریۆیه‌ك بنوسم ئه‌كشن بێت، دوای ته‌واو بوونی سیناریۆكه به‌م شێوه‌یه له 5 وڵات كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت و یه‌كێك له‌و وڵاتانه كوردستانه، ئه‌م سیناریۆیه باسی باندێكی مافیا ده‌كات له ئه‌وروپا و 17 زمانی جیهانی تێدایه، به‌ڵام زمانی سه‌ره‌كی كوردیی ده‌بێت و كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی خۆم ده‌یكه‌م.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه توانیمان یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كان برای ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ جتلییه به‌ناوی جیۆنگا به‌شداری فیلمه‌كه ده‌بێت، راشیگه‌یاند كه به‌منزیكانه ده‌ست به‌كار ده‌بن و له‌سه‌رجه‌م فێستیڤاڵه‌كانی جیهان به‌شدار ده‌بێت به‌جۆری كامێرای رید ئه‌م كاره ده‌كرێت له‌گه‌ل ته‌كنیكی زۆر نوێ‌دا.