کوردمیلۆدی ـ موزیک ـ موژدێن و مەلاکان /
ـ رۆژی هەینی رابردوو، لە هەولێری پایتەخت زۆربەی مامۆستا ئاینەکان لە وتاری ئەو رۆژەیان زۆر بەتوندی دژی نوێترین کلیپی گۆرانی پاداشت وەستان کە خانمە گۆرانیبێژ موژدێن بەرهەمی هێناوە، تەنانەت بەشێک لە مەلاکانیش کوشتنی موژدێن بە حەڵاڵ دەزانن.
موژدێن لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی بۆ (کوردمیلۆدی) گوتی “من لە وڵاتێک دەژیم کە مافی هەموو مرۆڤێک پارێزراوە، هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرم و توندوتیژی بەرامبەر بەکاربهێنی دەیدەمە دادگا”.
زیاتر دەڵێت “ئێستا کەی مۆدی کوشتن ماوە ؟!، ئێستا سەردەمی نووسین و دەربڕینی فیکر و هزرە، هەر شتێکیان هەیە با بەنووسین دەریبڕن و هۆشیاری بڵاوبکەنەوە، چونکە بەکوشتنی من فەلسەفەکانم چرتڕ دەردەکەون”.
موژدێن ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەگەر بێت و ناوی ئەو مەلایانە بڵاوبکرێتەوە کە بانگەشەی کوشتنی دەکەن ئەوە ناویان دەداتە پۆلیس و بە تیرۆرست هەژمار دەکرێن.