سه‌لامو عهلێیكوم ئه‌رێ كونه باشن ئه‌وه چیه لۆ وا كز‌و داماو دانیشتینه مه‌نیج خان چیته خۆ نه‌خۆش نیت ؟نا عه‌یشێ نا نه‌خۆش نیم به‌س زۆر بریندارم وازم لێبینه با به كه‌سه‌ری ده‌ردی خۆم بمرم...ئه‌یه‌ڕۆ لۆ چ بووه ؟كچێ چ برێم وه‌ڵاهی تازه دوو گه‌نج بێره‌دا ڕۆیشتن باسی لۆكه‌و هانیان ده‌كرد وه‌خت بوو ده‌ست ده‌مه لینگه نهعلهكهم و به ناو چاویان دل بده‌م وه‌نه‌بوو ژنێ ئامه؟ به‌رێوه‌ڵا عه‌یشێ ئه‌من ساردم كرده‌وه ده‌نا وه‌ی لیدهدان ممكینه چاوی یهكهكیانی كۆره كردبایه.ئێ باشه چیان ده‌گۆت ؟ یه‌كه‌كیان كهچهر بوو هه‌ر ئاخی ههردهكێشاو ده‌یگۆت یه‌ك شه‌و له‌گه‌ر لۆكه‌ی بام له‌و دنیایه‌ی هیچی ترم نه‌ده‌ویست.ئه‌وه‌كه‌ی دی ده‌یگۆت به‌خوا من زیاتر حه‌زم له هانیه ئه‌و هانیه ده‌رێ ی په‌نیره پیاو به‌س به دیتنی سه‌رخۆش ده‌بی.كچێ وه‌ڵاهی وه‌مزانی په‌لاریان لهنگۆدایه ههههههههههههه ئوجا تخوا نهههقیانه ئه‌و گۆرانیبێژانه ده‌زانی به چ نهوعكی خۆیان رازاندیتهوهو چه نه‌وعه جوڵانه‌وه‌كی ده‌كه‌ن ئه‌وشه‌و عه‌وڵای مێردم له خه‌وێ ده‌یگۆت وه‌یش كریستال وه‌یش" ئه‌منیش یه‌ك دۆلكه ئاوم پێداكردو له خه‌وێ ڕاپه‌ڕی و وه‌خت بوو شێت بی ههههه .. ئه‌یه‌ڕۆ عه‌یشێ ئه‌وه به‌ڕاستیته ئێ گوناح ئه‌و پیرهمێردهت یۆ لێكردووه ؟قه‌یدی ناكه به‌و پیریه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ بچیته كن ئه‌و ناسك‌و نازدارانهو ماچیان بكات و ده‌ست گه‌مه‌یان له‌گه‌ر بكه ........كچێ عه‌یشێ وه‌ڵا منیش پیاو بام كاتێك كچێكی جوانی وه‌كو (لۆكه) و (هانی) و (كریستال) و
(ده‌شنێ) و... كه جگه له جوانیه سروشتیه‌كه‌ی خۆیان له رێی
ئارایشه‌وه هێنده‌ی تر جوان كراون، پاشان دێنه سه‌ر شاشه‌و به كلێپێكی
ڕووت یان نیمچه ڕووت گۆرانیه‌كی پر له ئاخ و ئۆف و وه‌یش وهیشت بۆ
ده‌لێن، باس باسی ماچ و باوه‌ش و ئاوێزان بوونه...، كاتێك شاجوانێك به
چاوه‌كانی بانگت ده‌كات و سه‌رتاپای جه‌سته‌ی سه‌ما ده‌كات و وه‌ك شه‌نگه
بی ده‌له‌رێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و گه‌نجه داماوه‌ی به‌رامبه‌ری دانیشتووه چی
به‌سه‌ر بێ و حاڵی چۆن بێ و خولیای چی بكه‌وێته سه‌ر؟!!
من گووتم گه‌نجه‌كان به‌لام
برواتان بێ زۆرێك له پیره‌كانیش به‌رامبه‌ر به‌وه‌ها دیمه‌ن و كلیپێك
ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستیان بگاته ئه‌و جه‌سته ناسك ونازداره و
ئاخ و ئۆفه كانیان دابمركێنن!! حه‌ز ده‌كه‌ن لانی كه‌م شه‌وێك هاوخه‌وی
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن بزانن له‌نزیكه‌وه تامی گۆرانیه‌كانیان
چۆنه!!
وامه‌زانن ئه‌مه تانه‌و
ته‌شه‌ره، هه‌ر وه‌ك مانای ئه‌وه‌ش نیه من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به بێ
ڕه‌وشت و لاده‌ر بزانم، به‌لام ئه‌مه واقیعی ناو كۆمه‌لگایه، ئه‌وه‌ش
به‌ڕای من ئاواتێكی ڕه‌وای ئه‌و بینهرانهیه، كاتێك گۆرانی ئه‌و خانمه
لاوانه ده‌بینن و پێیان موعجه‌ب ده‌بن و ئاره‌زووی گه‌یشتن به‌وانیان
هه‌یه بتوانن ئه‌و ئاواته‌یان به‌دی بێنن، گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێكیش بووه
بیان گرنه باوه‌ش و ئۆخه‌ی بكه‌ن، بۆیه‌ش ده‌لێم حه‌قیانه چونكه ئه‌و
خانمانه خۆیان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر به‌وچاوه ته‌ماشایان بكات نه‌ك
وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، كاتێك ئه‌وان به‌و شێوه سه‌رنج راكێشه له‌سه‌ر
شانۆ‌و شاشه ده‌ربكه‌ون.. له جیاتی گۆرانی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مه‌به‌ست
ومانای به‌رزی هونه‌ری، گۆرانی ئاره‌زوو بزوێن و وروژێنه‌ر به كلیپی نیوه
ڕووته‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌بێ چاوه‌رێی چی بكه‌ین له‌و هه‌موو لاوه كه
زه‌واجیان نه‌كردووه و هه‌موو شه‌وێك به خه‌یالی ئه‌وه‌وه چاو لێك
ده‌نێن كه جوانێكی وه‌ك ئه‌و خانمانه ببێته هاوخه‌ویان؟ ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌ی خێزانداریشه له‌وانه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و گۆرانی بێژه
جوان نه‌بێ ئه‌ویش دڵی بۆ ئه‌وه ده‌چێ تامی شتێكی نوێ بكات..
هیوادارم ئه‌و خانمه
هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناومان هێنان زویر نه‌بن له جیاتی ئه‌وه چاوێك به
شێوازی كاریان دا بخشێننه‌وه و نه‌بنه گالته‌جاری ده‌ستی ئه‌وانه‌ی
بازرگانی به هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌كه‌ن.