نازێ عەزیزی بەنیازە گۆرانییەكانی ئەلبوومەكەی هەمووی كلیپ بكات.
دوای ئەوەی سێ هەفتەی رابردوو خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازێ عەزیزی، دوایین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەنێوی (ئاوەزكانی دڵتەنگی) كە لە 7 گۆرانی پێكهاتبوو، بڵاوكردەوە. بە(رووداو)ی راگەیاند "لەم رۆژانە یەكێك لە گۆرانییەكانی نێو ئەلبوومەكەم بەنێوی (ئاوەزەكانی دڵتەنگی) كلیپ كرد، هۆنراوەی (مەهاباد قەرەداغی) و ئاوازی (هێمن حوسێن)ـە".
گوتیشی "بە نیازم ئەگەر بۆم بگونجێ سەرجەم گۆرانییەكانی ناو ئەلبوومە تازەكەم كلیپ بكەم، چونكە گۆرانیەكانم هەمووی جوانن پێموایە كلیپ وا دەكات گۆرانی باشتر بناسرێت و بچێتە ناو جەماوەرەوە".