کابرایه‌ک ژنێکی به‌ڕه‌ڵای ئه‌بێت. ژنه‌که ئه‌وه‌نده به‌ڕه‌ڵا ئه‌بێت، که زۆر جار کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌بینێت خه‌ڵکی له حه‌وشه‌که‌دا سه‌ره‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ لای.
ڕۆژێک کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و یه‌کێک له سه‌ره‌که‌ی حه‌وشه‌دا لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه: ئه‌م ئافره‌ته ژنی تۆیه؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ ژنی منه. بۆچی؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی چۆنه تا ئێستا ته‌ڵاقت نه‌داوه؟ بۆچی ته‌ڵاقی ناده‌یت؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"بۆ شێت بووم ته‌ڵاقی بده‌م. ئه‌ته‌وێت منیش وه‌کو ئێوه سه‌ره‌ی بۆ بگرم. به‌س نییه ئێستا به بێ سه‌ره ئه‌چم بۆ لای."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوێندکارێکی ته‌مه‌ڵی دووساڵه، به خۆی و کارتی نمره‌کانییه‌وه، به خه‌مباری دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. که باوکی لێی ئه‌پرسێت بۆچی وا خه‌مباره له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"ئه‌مساڵیش ده‌رنه‌چووم. هه‌بێت و نه‌بێت نمره‌کانیان فرۆشتووم."
باوکیشی ئه‌ڵێ
"ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندکاره‌ی نمره‌کانی تۆی کڕیوه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مامۆستای عه‌ره‌بی له خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ ئه‌داته‌وه."