سێ ژن لە شاری كراتشی وڵاتی پاكستان
پیاوێك بێهۆش دەكەن و بۆماوەی چوار رۆژ دەست درێژی سێكسی دەكەنە سەر. پێگەی
ئەلیكترۆنی دەیلی تایمزی پاكستانی بڵاویكردەوە" گەنجێك بەناوی خەلیل
تەمەن 23 ساڵ لە یەكێك لە چێشتخانەكانی ناحیەیی "كلیفتون" هەرێمی كراتشی
كاردەكاتو دوای ئەوەی لەلایەن سێ ژنەوە بێهۆش دەكرێت دەست درێژی سێكی
دەكرێتەسەر.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی كە خەلیل بۆ گەیاندنی خواردن بۆ ئەو سێ ژنە چوەتە
لایان، پاش پێدانی شیر كەمادەی بێهۆشكەری تێدابووە خەلیل ئاگای لەخۆی
نامێنێت و لەلایەن ئەو سێ ژنەوە دەست درێژی سێكسی دەكەنە سەر.
سەرچاوە ئەمنییەكان رونیانكردەوە كەوا ژنەكان بۆ ماوەی چوار رۆژ بە
بەردەوامی دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەر خەلیل لەپاشاندا لەنزیك روباری "
قیوم اباد" فڕێیان داوە.
سەرچاوە ئەمنییەكان دەڵێن" باری تەندروستی خەلیل زۆر خراپە، ئەندامی لەشی
توشی خوێن بەربون بووەو ناتوانیت بە رێگادا بڕوات، هەروەها ئەوەشیان
راگەیاندووە كەدەستدرێژی كەران لەخێزانێكی دەوڵەمەندن لەكراتشی