لاوێکی کوردی کوردستانی ئێران توانی ببێته به‌رپرسی گشتی ماڵپه‌ڕی
به‌ناوبانگی Youtubeو له ریزی سه‌رکه‌وتووانی جیهاندا ناوی تۆمار بکرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕه هه‌واڵنێرییه به‌ناوبانگه‌کانی جیهانی،
پاش کڕینی ماڵپه‌ڕی Youtube له‌لایه‌ن کۆمپانیا و ماڵپه‌ڕی (گوگڵ) ـه‌وه
به نرخی یه‌ک ملیار و 65 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2006دا، چاد هارلی
له‌وکاته‌وه تائێستا به‌رپرسی گشتی ماڵپه‌ڕیYoutube بوو، ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌خشییه “سالار که‌مانگه‌ر” که لاوێکی کوردی
کوردستانی ئێرانه و دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
سالار که‌مانگه‌ر چه‌ند رۆژ پێش ئێستا جێگری به‌رپرسی به‌شی به‌رهه‌مه
تایبه‌تییه‌کانی گوگڵ بوو و له‌م رۆژانه‌دا به‌رپرسایه‌تی گشتی Youtubeی پێ
سپێردراوه، ناوبراو پێشتر به‌رپرسایه‌تی چه‌ندین به‌شی تری (گوگڵ) ی له
ئه‌ستۆدا بووه.
چاد هارلی له وته‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی youtube یش دانراوه،
ده‌ڵێت: له دوو ساڵی رابردوودا من زۆرتر وه‌کو راوێژکارێک له‌م به‌شه‌دا
كارم کردووه‌و به‌رهه‌م و چالاکییه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه رۆژ له دوای رۆژ
له‌لایه‌ن سالار که‌مانگه‌ره‌وه به‌رهه‌م هاتووه‌و من وه‌کو راوێژکارێک
ئیشی خۆم درێژه پێده‌ده‌م و هیوادارم قۆناغێکی نوێ له ژیان و چالاکی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه بێته‌دی.
شایانی باسه سالار که‌مانگه‌ر له ساڵی 1977 ی زایینی له کوردستانی ئێران
له دایکبووه و ده‌رچووی به‌شی بایۆلۆجی زانکۆی ئیستهنفۆردی
ئه‌مریکایه‌و له ته‌مه‌نی 22 ساڵییه‌وه هاوکاری (گوگڵ) ـه‌و پاش 7 ساڵ
کاری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایه‌دا، توانی ببێته یه‌کێک له
سه‌رکه‌وتووترین و ناسراوترین به‌رپرسانی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا.
که‌مانگه‌ر به‌ته مه‌نی 33 ساڵی گه‌نجترین به‌رپرسی (گوگڵ) ـه‌و 13یه‌مین که‌سه که له‌لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیایه‌وه دامه‌زراوه