کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه
خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه ئه‌چێته بنکڵێشه‌ی کچه و هه‌ر چۆنێک بێت له
خشته‌ی ئه‌بات! کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته لای حاکم و حاکمیش شێخه بانگ ئه‌کات
و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه قوڕبه‌سه‌ره کردووه؟" شێخه‌ش
ئه‌ڵێت: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" حاکم دیسان له شێخه ئه‌پرسێت:
"باشه تۆ له خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟" شێخه‌ش
ئه‌ڵێته‌وه: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه ئه‌بێت و پێ
ئه‌ڵێت: "ده گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان! شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!"