گۆرانیبێژی
به‌ناوبانگی میسری عه‌لی حه‌جار ، موعجیبی
خۆی بۆ گۆرانیبێژه كورده‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند، له‌یلا فه‌ریقی
له‌وڵاتی میسر ناوبانگی زۆری دروست كردووه، ده‌شنی به شاكیرا و لۆكهش
به ئه‌میره‌ی كوردی وه‌سف ده‌كات.
، هونه‌رمه‌ندی میسری عه‌لی حه‌جار
ئاماژه ده‌كات، ئه‌و گۆرانییه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ له‌یلا فه‌ریقی
بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركه‌وتنێكی زۆری له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان
به‌ده‌ستهێناوه، ده‌ڵێت "ئه‌و گۆرانییه‌ی من و له‌یلا فه‌ریقی زۆر به‌هێز
بوو، میلۆدی گۆرانییه‌كه، كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه
ئاماده كرابوو، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ساڵی وه‌رگرت، چه‌ندین نوسراو له‌سه‌ر
توانای مییلۆدی گۆرانییه‌كه له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان
بڵاوكرایه‌وه، پێی ده‌وترا (ساروخ) یان (قومبه‌له‌ی) مه‌وسم". له‌باره‌ی
له‌یلا فهریقیشهوه ناوبراو ده‌ڵی "له‌یلای فه‌ریقی توانایه‌كی هونه‌ری
یه‌كجار زۆری هه‌یه و توانی زۆر به باشی ئه‌و گۆرانییه بڵی و له‌قاهیره
ناسراویهكی زۆری وه‌رگرت". هه‌روه‌ها حه‌جار حه‌زه‌كانی خۆیشی بۆ
گۆرانییه كوردییه‌كان ئاشكرا كرد و ده‌شڵی "گۆرانی دوو هه‌فته‌یه، زۆر
به‌لاوه خۆشه، گوێم له‌به‌رهه‌مه‌كانی شاكیرای كوردستان بووه (ده‌شنێ)،
هه‌روه‌ها ئه‌میره‌ی كورد (لۆكه) ده‌نگێكی راقی هه‌یه، گۆرانی چاوه‌ڕێ
بوومی (دڵنیا ره‌زازی) زۆر به‌هێزه و به‌رده‌وام گوتوومه خۆزگه ئه‌و
گۆرانییه هی من بووایه، كاتێك گوێم له ده‌نگی (میره) ده‌بی گه‌نجێتی
خۆم بیردێته‌وه، زۆر له‌هونه‌رمه‌نده كورده‌كان ده‌ناسم به‌هیوای
سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موویان