بۆ یه‌كه‌مجار دوای (37) ساڵ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی حه‌سه‌ن زیره‌ك ئاشكرا ده‌كرێت
دوای
تێپه‌ڕبوونی زیاتر له (37) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك، له‌م ڕۆژانه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و
هونه‌رمه‌نده له‌كاتی گۆرانی وتندا ئاشكرا كرا.
نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌نووس نه‌جده‌تی ڕه‌حیمی، له په‌یوه‌ندییه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانه‌وه به (ئاسۆ)ی ڕاگه‌یاند: "گه‌نجێكی دانیشتووی تاران به
ناوی مه‌حمودی پورموراد ئاشكرای كردووه كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ڕه‌ش و
سپی حه‌سه‌ن زیره‌كی له‌لایه كه تائێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و
دیمه‌نه ڤیدیۆییه ماوه‌كه‌ی (9) ده‌قیقه و (22) چركه‌یه، تیایدا
زیره‌ك به قات و بۆینباخه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به هاوكاری ژماره‌یه‌ك
موزیكژه‌نی كورد و فارس گۆرانی (به‌هار هاته‌وه) ده‌ڵێت".
ڕه‌حیمی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: "وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی زیره‌ك له شاری تاران
و له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به كامێرای غهیبعهلی
پورموراد باوكی مه‌حمود پورمورادهوه گیراوه كه ئێستا له ژیاندا
نه‌ماوه، دواتر هه‌ڵگیراوه و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه".
به‌پێی
زانیارییه‌كان، پورموراد ئاماده‌نییه هه‌روا به ئاسانی گرته
ڤیدیۆییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك بڵاوبكاته‌وه، ڕاشیگه‌یاندووه كه وه‌ك
سامانێكی به‌نرخ پارێزگاری لێده‌كات و به نرخێكی هه‌رزان به هیچ
ناوه‌ند و تۆمارگایهك نایفرۆشێت.