ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئازادی

مه‌كۆیه‌ك بۆده‌ربڕینی ناخ به‌ ئازاد‌ی
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلسه‌ره‌كیكۆنترۆڵ په‌نێلدخوللیستی ئه‌نداماننامه‌ی تایبه‌تتۆماركردنچونه‌ژوره‌وه‌گه‌ڕان
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ هیوای ئازادی له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو
كاتژمێر
به‌شداریكردن
Share |
ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ فیسبوك به‌شداره‌
المواضيع الأخيرة
» گواردیؤلا: ساڵێكی تریش له‌ به‌رشه‌ڵۆنا ئه‌مێنمه‌وه‌.
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالسبت مايو 07, 2011 9:50 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» نوكته‌ی تازه‌وگه‌رم!!!!!!!!!!
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:30 pm من طرف rawf

» ورته‌ ورت !!!!!
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:19 pm من طرف rawf

» ئیحتیماله‌
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:54 pm من طرف rawf

» خۆپیشاندان
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:48 pm من طرف rawf

» ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالأربعاء أبريل 27, 2011 5:59 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو ئیشبییه‌ بۆ سێ خاڵی یاریه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالأحد مارس 13, 2011 4:15 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو 3 خاڵی تر
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالإثنين مارس 07, 2011 2:42 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌ لۆنا له‌ ڤالانسیای برده‌وه‌
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالخميس مارس 03, 2011 4:11 pm من طرف كه‌ته‌لونی

بحـث
 
 

نتائج البحث
 
Rechercher بحث متقدم
هه‌واڵه‌كان
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية reddit      

قم بحفض و مشاطرة الرابط به رشلونا على موقع حفض الصفحات

قم بحفض و مشاطرة الرابط ئازادی على موقع حفض الصفحات
سه‌رژمێری

.: ژماره‌ی سه‌ردانی مه‌كۆ:.


 

 چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
كه‌ته‌لونی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كه‌ته‌لونی


[img]http://img406.imageshack.us/img406
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock

چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران I_folder_lock

ژماره‌ی ئه‌ندام : 1
ژماره‌ی په‌یامه‌كان : 180
كه‌سێتی : 0
میژوی تۆماركردن : 09/12/2010
ماڵپه‌ڕ : www.azad.mam9.com

چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Empty
مُساهمةموضوع: چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران   چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Emptyالأحد يناير 23, 2011 12:51 am

چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران Chopi5چۆپی
ئیحسان فه‌تاح، ساڵی ١٩٨٣ له‌ كه‌ركووك له‌ دایكبووه‌، له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌كه‌ی له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه‌، له‌ ١٦ ساڵیه‌وه‌
كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ئێستا خاوه‌ن 3 ئه‌لبووم و ١٥ كلیپی
بڵاوكراوه‌یه‌، به‌ مه‌به‌ستی كاری هونه‌ری و كلیپكردنی، ئێستا چۆپی
فه‌تاح به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌ولێره‌ و (سڤیل) ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ
سازكرد.

** زۆر باس له‌ ره‌سه‌نایه‌تی ده‌كرێ، به‌رای تۆ ره‌سه‌نایه‌تی چییه‌، پێناسه‌ و شیكارت چییه‌ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی؟

چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ی كورد
ئه‌رشیفێكی هونه‌ری گه‌وره‌مان نییه‌، هه‌رده‌م دوژمنانمان ویستویانه‌
كه‌لتوری كوردی به‌گشتی و هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌تی له‌ناوبه‌رن و نه‌هێڵن
پێشبكه‌وێت، بۆیه‌ ئێستا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكه‌ گرنگی بدات
به‌ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی هونه‌ری كوردی.

** ئاوێته‌بوونێك له‌ نێوان
ره‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخێتی له‌ گۆرانییه‌كانتدا ده‌بینین، ئایا ئه‌مه‌ت
وه‌ك ستایلێكی جێگیر وه‌رگرتووه‌ یان نیازی ستایلگه‌لی هه‌یه‌؟

چۆپی فه‌تاح: هه‌ندێك كه‌س
به‌منیان وتووه‌ تۆ ده‌بێت ستایلی خۆت بدۆزیته‌وه‌ و رێچكه‌ی خۆت بگریت، من
پێیانم وتووه‌ مه‌رج نییه‌ من له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بڕۆم گه‌ر بتوانم
له‌ چه‌ند ستایلێكی جیاوازدا به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاربكه‌م دوودڵی لێ ناكه‌م،
بۆیه‌ ئێستا ده‌بینیت گۆرانی ئینگلیزی ده‌ڵێم و حه‌یران و مه‌قامیش ده‌ڵێم
و گۆرانی فۆلكلۆری و رۆژئاوایی ده‌ڵێم.

** دوایین ئه‌لبوومی گۆرانیت
له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆن ده‌بینی؟ به‌ڕای تۆ ئه‌و
ئه‌لبوومه‌ توانی وه‌رچه‌رخانێك له‌ هونه‌ری تۆدا دروست بكات؟

چۆپی فه‌تاح: من ئه‌و
ئه‌لبوومه‌م له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وت دوو ساڵ پێش ئێستا بڕیارم له‌سه‌ردا،
پێم باشه‌ له‌هه‌موو ستایلێكدا كاربكه‌م.

** به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبوومه‌كانی پێشووت، دوا ئه‌لبوومت له‌نێو خه‌ڵك هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو؟

چۆپی فه‌تاح: ره‌نگه‌ هه‌ندێك
كه‌س لێی رازی نه‌بن، هیچ هونه‌رمه‌ندێك ناتوانێت كارێك بكات به‌ دڵی
هه‌موو كه‌سێك بێت، له‌هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن زۆر كه‌سیشه‌وه‌ ده‌ستخۆشییم
لێكراوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ دڵی خه‌ڵك نه‌بووایه‌، بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن ڤین
تیڤییه‌وه‌ چاپ نه‌ده‌كرایه‌وه‌.

** ده‌گوترێ چۆپی له‌
به‌رهه‌كانی پێشووی له‌ هه‌ڵبژاردنی تێكست سه‌ركه‌وتووتر بوو، به‌ڵام له‌
دوا ئه‌لبوومت جیاوازیه‌كی زۆر هه‌بوو له‌و تێكستانه‌ی كه‌ پێشتر چۆپی
پێناسراوه‌، چۆن بوو ئه‌وه‌ روویدا؟

چۆپی فه‌تاح: هه‌موو تێكسته‌كان
و ئاوازه‌كان خۆم هه‌ڵمبژاردوون و زۆر رازییم له‌ ده‌ستی تێكسته‌كان، بۆ
نموونه‌ تێكستی ئه‌و به‌رێزانه‌ بوون "ئه‌كره‌م ئه‌مین، دكتۆر ئاراس
عه‌بدلكه‌ریم، مه‌هاباد قه‌ره‌داخی، ئه‌دیب چه‌لكی، حه‌مه‌ سه‌عید
ئیبراهیم، ره‌نج سه‌نگاوی" ئه‌و به‌ڕێزانه‌ تێكستیان بۆ هونه‌رمه‌ندان
زه‌كه‌ریا و حه‌سه‌ن شه‌ریف و شوان په‌روه‌ر و عه‌دنان كه‌ریم و زۆر كه‌ڵه‌
هونه‌رمه‌ندی تر داناوه‌ و جێده‌ستیان له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا دیاره‌.

** دوا پرۆژه‌ی هونه‌ریت چییه‌؟

چۆپی فه‌تاح: كلیپێكی
ئینگلیزییم ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌، له‌ لوبنان كردوومه‌ و زۆر رازییم
له‌ده‌ستی، هه‌روه‌ها سێدییه‌ ئینگلیزیه‌كه‌م ئاماده‌یه‌ و ته‌نیا
ماسترینگی ماوه‌. سێدی مه‌قاماتم هه‌یه‌ و ئه‌ویش هه‌ر میكسینگ و ماسترینگی
ماوه‌ ١٢ تراكه‌ و ناوم لێناوه‌ "شارا" شارا ئه‌و باوه‌شه‌ گه‌نمانه‌یه‌
كه‌ خه‌رمانی لێ دروست ده‌كرێت و منیش مه‌قاماته‌كانم له‌ ده‌ڤه‌ری دهۆك و
سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ولێر كۆكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دایكیشم ناوی
"شارا"یه‌، له‌گه‌ڵ ڤین تیڤی كۆنتراكتم كردووه‌ و ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ و مه‌قامی "له‌ پاشمه‌رگم"م كردووه‌ به‌ كلیپ
به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و ستافێكی توركی له‌گه‌ڵ ڤین تیڤی به‌و كاره‌
هه‌ڵساون.

** به‌ڕای تۆ ده‌كرێ له‌
رێگه‌ی زۆریی ئه‌و ده‌نگانه‌وه‌ گۆرانی ژنانه‌ له‌هونه‌ری كوردیدا دروست
بێت.. یان تاچه‌ند گۆرانی ژنانه‌ له‌ هونه‌ری كوردیدا بوونی هه‌یه‌؟

چۆپی فه‌تاح: هه‌موو كاتێك كه‌
گوێم لێ ده‌بێت ژنێك یان كچێك هاتووه‌ته‌ ناو بواری هونه‌رییه‌وه‌ دڵخۆش
ده‌بم، بێگومان گۆرانی ژنانه‌ هه‌بووه‌ و رویشی له‌زیادبوونه‌.

** پێشوو هه‌ولی حه‌یران و جلی
كوردیت ده‌دا، هه‌تا له‌ جۆری جلوبه‌رگ وه‌ك كچه‌ كوردێكی شه‌رقیانه‌
ده‌رده‌كه‌وتی، به‌ڵام ئێستا تۆش گۆڕاوی؟.

چۆپی فه‌تاح: هه‌وڵی من هه‌ر
به‌رده‌وامه‌ له‌ وتنی حه‌یران له‌ سێدی مه‌قامه‌كانم دوو گۆرانی حه‌یرانی
تێدایه‌ و به‌مزووانه‌ گوێتان لێ ده‌بێت، زۆریش شانازی به‌ جلی كوردییه‌وه‌
ده‌كه‌م.

** دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا،
له‌ رۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تۆ و هه‌ردی سه‌ڵاح بۆ پرۆژه‌ی هونه‌ری
زه‌ویتان وه‌رگرتووه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ كوێ گه‌یشت؟

چۆپی فه‌تاح: من هه‌تا ئێستا بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌رزه‌م وه‌رنه‌گرتووه‌.

** تۆ گرێبه‌ستێكت له‌گه‌ڵ
كۆمپانیای ئاسیاسێل كردووه‌، خه‌ڵك پێیان وایه‌ كۆمپانیاكان له‌ كوردستان
سه‌ر به‌ حزبن، كۆڕه‌ك هی پارتی و ئاسیاسێل هی یه‌كێتی، چۆن ئاماده‌ی
ریكلام بۆ كۆمپانیایه‌ك بكه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌ حزبی ده‌زانن؟

چۆپی فه‌تاح: پێش هه‌موو شتێك
من دژایه‌تی هیچ پارتێكی كوردی ناكه‌م، باوكم خۆی پێشمه‌رگه‌ بووه‌،
كۆمپانیای ئاسیاسێلیش كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق
كارده‌كات و زۆر كه‌سی له‌ بێكاری رزگار كردووه‌ و خزمه‌تێكی پێشكه‌وتووی
مۆدێرنیش پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ ده‌كات، من به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم
كه‌ خزمه‌تیان بكه‌م و هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمپانیای ئاسیاسێلیش زۆر خزمه‌تی
هونه‌ره‌كه‌ی منیان كردووه‌ و هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی تریشیان كردووه‌.

** سێ ساڵه‌ شووت كردووه‌، بۆچی تائێستا نه‌بوویت به‌ دایك؟

چۆپی فه‌تاح: من قوتابییم و
هاوسه‌ره‌كه‌شم هه‌ر قوتابییه‌، ئه‌م ساڵ هه‌ردووكمان به‌ كه‌لۆریۆسمان
هێنا، نیازمان وایه‌ ساڵێكی دیكه‌ ده‌ستبكه‌یین به‌ خوێندنی ماسته‌ر،
ئه‌گه‌ر خوێندن ته‌واو بكه‌یین بێگومان پێمان باشه‌ منداڵمان ببێت.

چۆپی فه‌تاح: زۆربه‌ی ژن و مێره‌ هونه‌رمه‌نده‌كان جیاده‌بنه‌وه‌، ئاینده‌ی خۆت چۆن ده‌بینی؟

چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ یه‌كترمان خۆشده‌وێت و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ریین.

** بۆچی تائێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌رنه‌كه‌وتووی؟

چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ زۆرجار پێكه‌وه‌ ده‌چینه‌ كۆنسێرته‌كانم و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین.

** ماوه‌یه‌ك گۆرانیبێژ شانیا
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتبووی "چۆپی له‌ دوا كلیپی لاسایی
كلیپه‌كه‌ی منی كردۆته‌وه‌ و ئه‌سپی به‌ كارهێناوه‌" چ قسه‌یه‌كت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ هه‌یه‌؟

چۆپی فه‌تاح: دوای ئه‌وه‌ی
كلیپه‌كه‌م ته‌واو بوو، گوێم له‌ ناوی "شانیا" بوو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ
ده‌خوازم، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئه‌سپ زۆر كۆنه‌ و من پێم
وانییه‌ من یان شانیا خانم یه‌كه‌م كه‌س بووبێتیین كلیپمان له‌گه‌ڵ ئه‌سپ
كردبێت، به‌ سه‌دان كلیپ له‌گه‌ڵ ئه‌سپدا كراوه‌، بۆ نموونه‌ هونه‌رمه‌ند
كازم ساهیر و رۆژین و چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://azad.mam9.com
 
چۆپی: به‌رده‌وام له‌ گوتنی حه‌یران
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
ئازادی :: سه‌كۆی ئازادی :: هونه‌ر-
انتقل الى: