ئیبراهیم ئه‌فیلای له 2/5/1986 له شاری ئۆتریخت له هۆله‌ندا له دایك بوهدرێژی 180سم له ناوه‌ڕاست و باڵه‌كان یاری ده‌كات ژماره 20ی درێسی یانه‌ی پێ به‌خشرا
مێژوی یانه‌ی به‌رشا زۆر یاریزانی هۆله‌ندی یاریان بۆ كردووه وه به ناوبانگترینیشیان (یوهان كرویف) كه‌وا چه‌ندین نازناوی له‌گه‌ڵ تۆماركرد چ وه‌ك یاریزان یاخود ئه‌و كاته‌ی ڕاهێنه‌ری یانه بوو" زۆر ئه‌ستێره‌ی تریش له‌وانه كلایڤه‌رت و زیندین و بویر و بومیل و ئهفور مارس و فیلیپ كوكو وبرایان رونالد كومان وبرونكهورست و ریزیگیزو چه‌ندانی تر.
هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه كه‌وا یانه‌ی به‌رشا له‌و كاته‌ی كرویف بوه راهێنه‌ری به‌هه‌مان ڕێچكه‌و شێوازی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی 4-4-3 یاری ده‌كات تائێستاش به‌رده‌وامه ئه‌م جۆره شێوازه‌ش تام و چێژێكی زۆر ده‌دات به بینه‌رو هه‌وادارانی تۆپی پێ وه ده‌توانین بڵێین باشترین و سه‌ركه‌وتوترین شێوازه....
ئیبراهیم ئه‌فیلای له یانه‌ی ئایندهۆفنهوه ده‌ركه‌وت و هه‌ر له‌وێشه‌وه كاروانی ناوبانكی و هاتنه ڕیز هه‌ڵبژارده‌ی تازه پێگه‌یشتوان و لاوان دواتر بۆ ههڵووژاردهی سه‌ره‌كی هۆڵه‌ندی"..
له دوایین جامی جیهانی له خواروی ئه‌فرقیا ئاستێكی به‌رزی پێش كه‌ش كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یشتنه یاری كۆتایی ...
ئه‌فیلای باشترین یاریزانی ناوهڕاستهودهتوانێت له باڵه‌كانیش زۆر به سه‌ركه‌وتویی یاری بكات "له یانه‌ی پێشوی ئایندهۆفن وه‌ك جۆكه‌ر ڕاهێنه‌ر له‌و شوێنه‌ی پێویستی بوایه یاری دهكردو له ساڵی 2007 خه‌لاتی باشترین یاریزانی هۆڵه‌ندی پێ به‌خشرا كه‌وا به خه‌لاتی (كرویف) ناسراوه..
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یاری ئه‌فیلای له شاری ئوتریخت بوو ئه‌و شاره‌ی كه‌تیا له‌دایك بووه له یانه‌ی (ئیلنكویجیك) له‌شاری ئایندهوفن له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی هه‌بو له‌یاری كردن له‌ساڵی 1996 بانگهێشتی ئه‌كادیمیای ئایندهۆفن كرا‌و له‌وێ په‌ره‌ی به به‌هره‌كانی دا..یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌ساڵی 2004 له جامی هۆڵهندابووبهرامبهر یانه‌ی (به‌ریده)ئه‌و كات ته‌مه‌نی 17 ساڵ‌بوو...له‌ناو هه‌ڤاڵه‌كانی زۆر خۆشه‌ویسته یاریزانێكی كڕو بێده‌نگه و هه‌رده‌م له ڕاهێنانه‌كانی یانه‌ی ئامادهیهوزۆر به‌په‌رۆشه‌وه گرنگی به ته‌ندروستی خۆی ئه‌دات" هه‌مو خه‌ونی ئه‌و یاریزانه ئه‌وه بوو ڕۆژێ له ڕۆژان ببێته یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یی وناوو بانگێكی جیهانی به‌ده‌ست بێنێ. له ساڵی 2005 له پاڵه‌وانێتی (قه‌ڵغانی كرویف) له (3) یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری یاریه‌كانی یانه‌ی كرد كه ئه‌و كات یاریزانان (بیزلی و فیرنین) به هۆی پێكانه‌وه یاریان نه‌ده‌كرد.
له13/12/2005توانی له خولی شامپیۆنز لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی شالكه یاری بكات و یاریه‌كه‌ش به گۆلێك برامبه‌ر 0ببه‌نه‌وه...
له ساڵی 2005 ڤان باستنی ڕاهێنه‌ر بانكهێشتی كرد بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هؤڵه‌ندا.
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له‌ژیانی یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنا....به هیوای سود به‌خشبێت.