هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له بازاڕ ده‌ستی له مه‌مكت یا هه‌ر شوێنێكی تری له‌شت دا چ كاردانه‌وه‌یه‌كت ئه‌بێ؟
ده‌شنێ : زۆر ئاساییه دیاره ئه‌و كه‌سه موعجیبه به من و به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێ...
هاوڵاتی : ئایا ڕاسته تۆ وتوته كاری سێكسی پێش هاوسه‌ر گیری شتێكی ئاساییه؟
ده‌شنێ : به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی زیاتر ده‌به‌خشێ بۆ دواڕۆژ.
هاوڵاتی: ئه‌وه‌شت وتوه كه‌وا ئافره‌ت بێ هاوسه‌ر گیری مناڵی ببێ و ناسنامه‌ی بۆ بكرێت ؟
ده‌شنێ : به‌ڵێ با له‌كوردستانیش ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و بكرێت.......
هاوڵاتی: ده‌شنێ موراد له‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه؟
ده‌شنێ: من له‌ساڵی 2008 ده‌ستم كردوه به‌كاری هونه‌ری بهسێدی هێل
هوپا، كه‌پێكهاتبوو له 8 تراك، له‌گه‌ڵ ماموستای به‌ڕێز هه‌ڵكه‌وت زاهیر
كه ئاوازه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و بوو و كاری رێنجو هێمن حسێن‌و كاری ده‌نگ
كاك كاوه شێخ وه ساڵی 2009ش بوو كه دابه‌زی
هاوڵاتی: پێتوایه تاچه‌ند له‌و كارهنهت سه‌كه‌وتوو بویت ؟
ده‌شنێ: من ده‌توانم بڵێم، سه‌ركه‌وتنێكی باشم به‌ده‌ستهێنا، نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵێن، كه ده‌شنێ دیواری شكاند، له‌به‌ر ئه‌وه بوو
گۆرانییه‌كانم گوێگرێكی زۆری خۆی هه‌بوو، من زۆرتر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م
له‌وه‌دا ده‌بینی، منداڵ زۆر حه‌زیان لێ‌بوو، لای من سه‌ركه‌وتووترین شته
منداڵ جمورت بێت.
هاوڵاتی: ده‌شنێ چی به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت، كه به‌رهه‌مه‌كانی كوپی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌یكڕن؟
ده‌شنێ: من له گه‌نجه‌كان خوشدهبم، كه نوسخه‌ی ئه‌سڵی من ناكڕنو
كوپییهكهم ده‌كڕن، چونكه ئه‌و گه‌نجانه گوناحن، ره‌نگه پاره‌ی
نوسخه‌ی ئه‌سڵییان نه‌بێ، كه گرانتره، به‌ڵام له‌و كه‌سانه خوشنابم
كه كاری كۆپی كردنه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه دزییه‌كی ئاشكرایه.
به‌داخه‌وه كه ده‌ڵێم، زۆربه‌شمان وافێر بووین، كه‌شتی عادی بكڕین.
هاوڵاتی: تێڕوانینی ده‌شنێ بۆ زه‌واج چییه؟
ده‌شنێ: زه‌واج شتێكی زۆر جوانه، به‌ڵام نابێت به‌زووی ئه‌نجام بدرێت،
چونكه گرفت بۆ داهاتومان دروست ده‌كات، من هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ڵكێكی زۆر
هه‌یه له كوردستان، له‌ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا زه‌واج دهكهنو پاش شه‌ش
مانگ تێر ده‌بن له‌یه‌كتری‌و دواتر لێكجیادهبنهوهو یان له‌ڕووی مناڵ
به‌خێوكردنه‌وه، باش نابن. خێزان، ژیانێكی پیرۆزه له‌ته‌مه‌نێك بیكه‌یت،
كه عه‌قڵت پێی بشكێت. داوای لێبوردنیش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م، كه
له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا ژیانی هاوسه‌رییان پێكه‌وه‌ناوه. من پێموایه
له‌ته‌مه‌نی 27بۆ28ساڵی بۆ زه‌واج زۆرباشه.
هاوڵاتی: ده‌شنێ چه‌ند ساڵه؟
ده‌شنێ: 24ساڵ
هاوڵاتی: كاتی ئه‌وه‌ت نه‌هاتووه ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنی؟
ده‌شنێ: به‌پێكه‌نینه‌وه 3ساڵی تر زه‌واج ده‌كه‌م؟
هاوڵاتی: كه‌ست ده‌ستنیشان كردووه؟
ده‌شنێ: نا كه‌سم ده‌سنیشان نه‌كردووه، وه‌ك باوكم ده‌ڵێ هه‌موو شت قسمهتو نسیبه؟
هاوڵاتی: ئایا هاوڕێی كوڕت هه‌یه، وه‌ك بۆی فرێند؟
ده‌شنێ: نا، نیمه.
هاوڵاتی: باوه‌ڕت پێی نییه؟
ده‌شنێ: به‌ڵێ باوه‌ڕم پێیه‌تی، شتێكی زۆر جوانه خۆشهویستیو
هاوڕێیه‌تی، یه‌كه‌م من شانسم نییه له خۆشه‌ویستی، دووه‌م بڕوام
پێبكه، وه‌ختم نییه.
هاوڵاتی: قه‌ت خۆشه‌ویستیت كردووه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبی؟
ده‌شنێ: به‌ڵێ ئه‌وه رویداوه، من كه‌سێكم خۆش‌ویست، به‌ڵام نه‌گه‌یشتین
به‌یه‌ك، چونكه من به‌لایه‌كی تر ده‌ڕۆیشتم، ئه‌ویش بۆ لایه‌كی تر
رێگه‌ی گرت.
هاوڵاتی: هۆكاری ئه‌وه بوو كه تۆ ژیانی خۆت بۆ هونه‌ر ته‌رخانكردووه؟
ده‌شنێ: نه‌خێر، پێش ئه‌وه بوو.
هاوڵاتی: ده‌شنێ حه‌زی له خواردنی رۆژئاواییه یان كوردهواری؟
ده‌شنێ: من حه‌زم له ههردوكییهتی، حه‌زم له خواردنی چینییه، حه‌زم
له پیتزایه زۆر زۆریش حه‌زم له ته‌ماته‌ی سوره‌وه كراوه، هه‌ر شێتی
بووم، حه‌زم له یاپراخی گه‌ڵامێوه به پاقله‌وه.
هاوڵاتی: ده‌شنێ حه‌زی له تێكهڵاوییهو كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه؟
ده‌شنێ: بڕوا ناكه‌م كه‌س به‌قه‌د من شه‌عبی بێت.
هاوڵاتی: گه‌نجانی سلێمانی چۆن ده‌بینی؟
ده‌شنێ: زۆر پێشكهووتوون، زۆر مۆدێرنن، زۆریشیان ئینگلیزی باش ده‌زانن،
من گه‌نجانی كوردستان‌م زۆر خوشده‌وێت، به‌تایبه‌تی تر سلێمانی، من
گه‌نجێك ده‌ناسم له‌سلێمانی دیزاینی جلوبه‌رگ ده‌كات، یان جاری واهه‌یه
ده‌بینم دووسێ گه‌نج بهكامێرایهكی ئاساییه‌وه، جوانترین كلیپ ده‌كه‌ن،
تابڵێی گه‌نجی سلێمانی به‌توانان فهنتازییان زۆره‌و بێترسن، منیش
ئه‌وه‌م پێخۆشه.
هاوڵاتی: لهپێشكهشكاره تهلهفیزیۆنییهكاندا، كام پێشكه‌شكاری ژن سه‌رنجی راكێشاویی؟
ده‌شنێ: هه‌موویان باشن، به‌ڵام كچێك هه‌یه له ئه‌وروپا كار بۆ كوردسات
ده‌كات، ناوی به‌نازه، به‌ڕاستی زۆر پێی سه‌رسامم، زۆرم خوشده‌وێ، به‌ڵام
كچێكی تر هه‌یه زۆر كۆپیم ده‌كات، به‌ڕاستی بێزاركه‌ره بۆم، له‌حه‌د
ده‌ری كردووه.
هاوڵاتی: ناوه‌كه‌ی ناڵێی؟
ده‌شنێ: پێویست ناكات، هه‌موو كه‌س ده‌زانن كێیه.
هاوڵاتی: له‌كوێ ده‌ژیت؟
ده‌شنێ: من به‌ته‌واوی له‌كوردستان ده‌ژیم.
هاوڵاتی: كه ده‌ڕۆیته شوێنه گشتییه‌كان، خه‌ڵك بێزارت ناكه‌ن؟
ده‌شنێ: من ئه‌وكاتانه ده‌چمه شوێنه گشتییه‌كان، كه كه‌مترین
قه‌ره‌باڵغی لێیه، هه‌ندێ شوێنیش هه‌یه، ناتوانم بۆی بچم، چونكه
خه‌ڵكێكی زۆر كۆده‌بنه‌وه لێم. جارێكیان چومه شوێنێك نزیكه‌ی
200بۆ300كه‌س لێم كۆبونه‌وه‌و ئاسایش خه‌ڵكه‌كه‌یان لێ دوور خستمه‌وه،
سوپاسی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌م، كه به‌وشێوه‌یه منیان خۆشده‌وێت.
هاوڵاتی: ده‌شنێ، پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌وتو بوو، به‌ڵام بۆ له ته‌له‌فیزیۆن بۆ دوور كه‌وتیته‌وه؟
ده‌شنێ: هۆكاری ئه‌وه بوو ستافێكی تازه هاته ناو كۆڕه‌كه‌وه، ئیتر من
خۆم هاتمه ده‌ره‌وه، هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ڵێن، ده‌شنێ ده‌ركراوه، كه‌س
حه‌دی نییه من ده‌ربكات، سێ ته‌له‌فیزیۆنیش په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم،
كه ئیشیان له‌گه‌ڵ بكه‌م‌و سه‌ره‌وه‌ی كۆڕهكیش په‌یوه‌ندییان پێوه
كردوومو پێیان وتووم، كه به‌رنامه‌یان بۆ بكه‌م‌و كلیپیان بده‌مێ،
به‌ڵام تا ئه‌و ستافه له‌وێبن، من ئیشیان له‌گه‌ڵ ناكه‌م. من له‌پشته‌وه
موئامه‌ره‌یه‌كی زۆرم لێكرا، هه‌تا له‌وێ نه‌مێنم، چ وه‌ك پێشكه‌شكار
چوهك هونه‌رمه‌ند.
هاوڵاتی: چوهڵامێكت بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، كه دژایه‌تیت ده‌كه‌ن؟
ده‌شنێ: من ته‌نها به هونه‌ر وه‌ڵامی دوژمنه‌كانم ده‌ده‌مه‌وه.
هاوڵاتی: پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌وتوو بویت، ئایا بیرت له‌وه
نه‌كردووه‌ته‌وه، بنوسیتو كاری په‌یامنێری بۆ یه‌كێك له رۆژنامه‌و
گۆڤاره‌كان بكه‌یت؟.
ده‌شنێ: من له‌و بڕوایه‌دام، ده‌توانم وه‌ك رۆژنامه‌نوس كار بكه‌م، به‌ڵام نوسینم به‌كوردی باش نییه.
هاوڵاتی: له‌سه‌ر ئه‌لبومه تازه‌كه‌ت بۆمان بدوێ؟
ده‌شنێ: ئه‌لبومه تازه‌كه‌م، نزیكه‌ی مانگێكه بڵاو بووه‌ته‌وه‌و
پێكهاتووه له 10 تراك، گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان، گۆرانییه‌ك به بادینی،
گۆرانییه‌ك بۆ منداڵان، گۆرانییه‌كانی تر هه‌مووی مۆدێرنن، گۆرانییه‌كی
هه‌ڵپه‌ڕكێی هه‌ورامی تیایه.
هاوڵاتی: بۆ وه‌كو پێویست رێكلامت بۆ نه‌كردووه؟
ده‌شنێ: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی پشتگیری من ده‌كات، سێ كه‌سی
تیایه، ئه‌وانه دوژمنی منن، به‌ڵام من هیچ ئه‌وانم پێویست نییه، چونكه
من خۆم به‌م زوانه دێمه‌وه سه‌ر شاشه، هیچ خه‌مم نییه.
هاوڵاتی: ئه‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌ی ده‌ته‌وێ كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی، چ تهلهفیزیۆنێكه؟
ده‌شنێ: ناتوانم بیڵێم، تا دهرهكهوم، دواتر خۆتان ده‌بینن.
هاوڵاتی: چ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یت؟
ده‌شنێ: ده‌شنێ شۆ ده‌كه‌م.