ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئازادی

مه‌كۆیه‌ك بۆده‌ربڕینی ناخ به‌ ئازاد‌ی
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلسه‌ره‌كیكۆنترۆڵ په‌نێلدخوللیستی ئه‌نداماننامه‌ی تایبه‌تتۆماركردنچونه‌ژوره‌وه‌گه‌ڕان
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ هیوای ئازادی له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو
كاتژمێر
به‌شداریكردن
Share |
ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ فیسبوك به‌شداره‌
المواضيع الأخيرة
» گواردیؤلا: ساڵێكی تریش له‌ به‌رشه‌ڵۆنا ئه‌مێنمه‌وه‌.
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالسبت مايو 07, 2011 9:50 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» نوكته‌ی تازه‌وگه‌رم!!!!!!!!!!
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:30 pm من طرف rawf

» ورته‌ ورت !!!!!
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:19 pm من طرف rawf

» ئیحتیماله‌
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:54 pm من طرف rawf

» خۆپیشاندان
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:48 pm من طرف rawf

» ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالأربعاء أبريل 27, 2011 5:59 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو ئیشبییه‌ بۆ سێ خاڵی یاریه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالأحد مارس 13, 2011 4:15 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو 3 خاڵی تر
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالإثنين مارس 07, 2011 2:42 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌ لۆنا له‌ ڤالانسیای برده‌وه‌
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالخميس مارس 03, 2011 4:11 pm من طرف كه‌ته‌لونی

بحـث
 
 

نتائج البحث
 
Rechercher بحث متقدم
هه‌واڵه‌كان
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية reddit      

قم بحفض و مشاطرة الرابط به رشلونا على موقع حفض الصفحات

قم بحفض و مشاطرة الرابط ئازادی على موقع حفض الصفحات
سه‌رژمێری

.: ژماره‌ی سه‌ردانی مه‌كۆ:.


 

 هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
كه‌ته‌لونی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كه‌ته‌لونی


[img]http://img406.imageshack.us/img406
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock

هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان I_folder_lock

ژماره‌ی ئه‌ندام : 1
ژماره‌ی په‌یامه‌كان : 180
كه‌سێتی : 0
میژوی تۆماركردن : 09/12/2010
ماڵپه‌ڕ : www.azad.mam9.com

هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Empty
مُساهمةموضوع: هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان   هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان Emptyالأربعاء فبراير 16, 2011 12:07 am

هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان 3_763240206

هاڤین بارم ، لە ساڵی 1993 لە ئەڵمانیا لەدایكبووە و گەورەبووە. ئەو خەڵكی شاری ئەلعەزیزی باكووری كوردستانە و تاقانەی دایك و باوكییەتی. هاڤین لە ساڵی 2010 دا بەشداری پێشبڕكێیەكی گۆرانی كرد لە كەناڵی atv ی توركی. لە ماوەی 5 هەفتەی یەكەمدا ئەو لە پلەی یەكەمدا بوو، لە هەفتەی دووەمدا پلەكەی بووە دووەم. هاڤین لە تەمەنی 7 ساڵییەوە خەریكی گۆرانی گوتنە و ئێستا تەمەنی 18 ساڵە و خاوەنی ئەلبوومێكی گۆرانییە.


ئازادی : هەتاكوێت خوێندووە؟
هاڤین : هەتا پۆلی 11م لە ئەڵمانیا خوێندووە.

ئازادی : وانە و كۆرسی‌ موزیكت خوێندووە؟
هاڤین : بەڵێ وانەی دەنگ و ئاوازم خوێندووە. هاوكات‌ خەریكی سترانگوتنیش بووم. لەوە زیاتر هیچ شتێكی ترم نەخوێندووە. واتە زۆرم نەخوێندووە، ئەوەیتر هەمووی بەهرەیە خوا پێی بەخشیوم.

ئازادی : ئەلبوومت هەیە؟
هاڤین : پێش دوو هەفتە یەكەمین ئەلبوومم دەركرد بەناوی (ئونوتامادم) واتە لەبیر ناكەم. هەروەها كلیپێكم دروستكردووە و ئێستا بڵاودەكرێتەوە. ئەلبوومەكەم لە 12 گۆرانی كوردی و توركی پێكهاتووە، گۆرانی هەڵپەڕكێشی تێدایە. دەمەوێ 3-4 گۆرانی كوردی كە تایبەتن بە خەڵكی باشووری كوردستان لێرە تۆماربكەم.

ئازادی : مێردت كردووە یان نا؟
هاڤین : نەخێر هێشتا مێردم نەكردووە.

ئازادی : چۆن بوو هاتییە باشووری كوردستان؟
هاڤین: حەزێكم لە دڵدابوو‌ خەڵكی وڵاتەكەم ببینم ، چونكە ئەوان جیاوازن لە خەڵكیتر. بۆ دیتنی خەڵك و هەولێر و رەوش و خۆشییەكانی ئێرە هاتووم. لەلایەن تەلەڤزیۆنی كەناڵ 4 و كۆڕەكەوە داوەتكرام، هیوادارم دیسان بێمەوە.

ئازادی : یەكەم شت لە باشووری كوردستان كوردستان سەرنجی راكێشای چ بوو؟
هاڤین: ئەو تابلۆیەی لەسەری نووسرابوو "بەخێر بێن بۆ كوردستان"، زۆر‌هەستی بزواندم. خەڵكی ئێرە زۆر جیاوازن، دەڵێن: بە خێربێن، بە قوربان و حەیران. واتە گەرموگوڕییەكی جیاوازی پێشوازیكردن لێرە هەیە، ئەمە شتێكە سەرنجی هەموو كەسێك رادەكێشێ.

ئازادی : لە توركیا بەشداری پێشبڕكێیەكی تەلەڤزیۆنی atv توركیت كرد، بەشدارییەكەت چۆن بوو؟
هاڤین: ناوی بەرنامەكە (توركونو سۆیلە) بوو، مستەفا بەیازكوش مامۆستای موزیكی منە ئەو پێشنیازەی دامێ. منیش شانسی خۆمم تاقیكردەوە. لە لێژنەی پێشبڕكێیەكەدا مامۆستای بەڕێزی وەك عارف ساغ، بەلقیس ئاككالە، یوكسەل ئایتۆ و ئۆكتای كاینارجا هەبوون، شتی زۆریان لێ فێربووم. پێشبڕكێیەكە حەوت هەفتەی خایاند، پێنج هەفتە من لە ریزی یەكەمدا بووم، بەداخەوە لە هەفتەی كۆتاییدا بوومە دووەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی شانازییە و بەسە. ویستم بەو پێشبڕكێیە بوونی هونەری خۆم نیشانبدەم.

ئازادی : وەك كچێكی كورد بەشداربووی یان تورك؟
هاڤین: وەك كچێكی كورد بەشداریم كرد و بەبیروباوەڕی كوردی لەوێبووم.

ئازادی : لەو پێشبڕكێیە‌دا گۆرانی (شەمامێ)ت بە زمانی كوردی گوت، كاردانەوەی ئامادەبووان چۆن بوو؟
هاڤین: من بە ئەحمەدی دەرهێنەری خۆم گوت هەر دەمەوێ ئەو گۆرانییە بڵێم، ئەویش گوتی باشە، كاتێك گۆرانییەكەم لەبەرنامەكەدا گوت، ئەو خەڵكەی لەوێ بوو شایی و دیلانیان گرێدا، چونكە سترانی شەمامێ وەك سروودێكی نەتەوەییە و لەناو خوێنماندایە.

ئازادی : چۆن بیرت لەوە كردەوە ئەو گۆرانییە كوردییە بڵێی؟
هاڤین: ئەو شەوە بیستم كە ئیبراهیم تاتلیسس دێتە ئەوێ، منیش بیرم لێكردەوە ئایا بۆ ئەم شەوە چ گۆرانییەك سەرنجڕاكێش دەبێ، جگە لە شەمامێ هیچی دیكەم بەبیردا نەهات. زۆر بە دڵگەرمییەوە دەمگوت.بەڵام لیژنەكە كاردانەوەی هەبوو، لەجیاتی ئەوەی 10 نمرەم بدەنێ، 8یان دامێ. لە رۆژنامەكانی توركیادا باسی ئەوەكرا و گوتیان، ئەو درووشمانەی لەدژی ئەحمەد كایا بەرزكرانەوە، بۆ هاڤینیش دووبارەكرانەوە، لەبەرئەوەی من بە كوردی گۆرانیم گوت. بەداخەوە كە هێشتا دۆخەكە وایە لە توركیا. بەڵام خەڵكی خۆمان وەك كچێكی كورد پشتیوانییان لێكردم، ئەوان هەموو هەفتەیەك دەنگیان بە من دەدا، بۆیەش هەموو هەفتەیەك یەكەم دەبووم، لەو هەفتەیەی كە شەمامێم گوت یەكەم بووم. بە بڕوای من هیچ جیاوازییەك نییە لە گوتنی ستران بە زمانی توركی، كوردی یان عەرەبی. ئەوكاتەی شەمامێم گوت تاتلیسەس هەڵسا و دەستی یەكترمان گرت و مل بەملی یەكتری شاییمان كرد و سترانی شەمامێمان گوت. بەراستی هەستێكی زۆر جوان بوو.

ئازادی : هیــچ پــــرۆژەیـــەكتان لەگەڵ تاتلیسەس هەیە؟
هاڤین: نەخێر، بەڵام هیوادارم لە دوارۆژدا شتێكی هاوبەش بكەین.

ئازادی : زیاتر حەزتلە چییە و رقت لە چییە؟
هاڤین: زۆر حەزم لە شایی و قسەكردنە لەگەڵ خەڵك و گۆرانی گوتنە. رقیشم لە پشتگوێخستنی كەسی خاوەن مافە، خواردنی مافی خەڵك بەلای منەوە شتێكی زۆر ناپەسەندە.

ئازادی : زۆر خەڵك لێرەوە بۆ سەری ساڵ دەچێتە ئەوروپا، تۆ هاتییە كوردستان بۆچی؟
هاڤین: هەموو سەرساڵەكانم لە ئەڵمانیا، نەمسا و سویسرا بووە، واتە لە غوربەتدا، ئەو جارە گوتم با بچمە وڵات و بەشێوەیەكی خۆش ساڵێكی نوێ دەستپێبكەم.

ئازادی : میوانپەروەریی ئێرەت چۆن بینی؟
هاڤین: میوانپەروەری ئێرە لەسەرەوەی جوانییە. بەڕاستی هیچ شتێك بەقەد میوانپەروەری مرۆڤی رۆژهەڵاتی نییە.

ئازادی : تۆ ئێستا لە كوێی ولەگەڵ كێ دەژیت؟
هاڤین: من ئێستا لە شاری ئیستەنبول لەگەڵ باپیر و داپیرم دەژیم.

ئازادی : ناتەوێ لە باشووری كوردستان بژی؟
هاڤــــین : بیـــرم لــــێكردووەتەوە لێرە بژیم. چەند پرۆژەیەكم هەیە ئەگەر جێبەجێبكرێن ئەوا دێمە هەولێر.

ئازادی : پێش ئەوەی بێی ، لە خەیاڵتدا ئێرە چۆن بوو؟
هاڤین : هەولێر‌ زۆر خۆشە، هەموو كەس ئۆتۆمبێلی خۆی هەیە، زۆر گەورەو خۆشە. بازاڕی زۆر خۆشە و حەزناكەی بگەڕێیەوە. هەموو شتێك لێرە هەیە، هیوادارم باشتر بێت. ئەوەی تێبینیم كرد لێرە خەڵك حەزی لەوەیە گوێ لە گۆرانی بگرێ، ئەوە جیاوازە لەگەڵ شوێنەكان، چونكە لە شوێنەكانی دیكەی جیهان لە گۆرانی و گۆرانیبێژان تێربوون، بەڵام لێرە وا نییە، سوپاسیان دەكەم. سڵاوم هەیە بۆ هەموو گەلی باشووری وڵاتەكەم.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://azad.mam9.com
 
هاڤین: پێشوازی خەڵكی ئێرە زۆر گەرمە هەر پێتدەڵێن بە قوربان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
ئازادی :: سه‌كۆی ئازادی :: هونه‌ر-
انتقل الى: