كۆمپانیای (كوردمیلۆدی) بۆ بەرهەمهێنانی هونەری یەكەمین ئەلبوومی كچە گۆرانیبێژ كریستاڵ بەنێوی (شارێكی چۆڵ) بڵاودەكاتەوە، كە 10 گۆرانی لە خۆ گرتووەو سەرجەم میلۆدییەكانی لە لایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر ئامادەكراوە.
ئەلبوومی (شارێكی چۆڵ) یەكەمین ئەلبوومی كریستاڵە و لە كوردستان و ئەوروپا بڵاودەكرێتەوە، تێكستەكانی ئەم ئەلبوومە لەلایەن هەریەكە لە شاعیران (حەمە سەعید حەسەن، رەنج سەنگاوی، ئەدیب چەلكی، هەڵكەوت زاهیر، قادر ئەسعەد، حەسە سەعید ئیبراهیم، زەیتۆ كانەبی) نووسراوە.
كاری دابەشكردنی موزیكی ئەو ئەلبوومە لە لایەن (هێمن حوسێن)، تۆماركردنی دەنگیش لە لایەن (كاوە شێخ) ئەنجامدراوە، لەنێویدا گۆرانییەكی بەزاراوەی كرمانجی و گۆرانییەكی هەڵپەڕكێش هەیە، ئەلبوومەكەش لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو بڵادەكرێتەوە