كوڕ/ دایە گیان
بردمانەوە
دایك/ دەستتان خۆشبێ ڕۆڵەگیان
كوڕ/ چاوت خۆشبێ
دایك/ جا ڕاست دەكەی بردتانەوە؟
كوڕ/ ئەرێوەڵا هەر وەكو شێر بردمانەوە
دایك/ لە دەورتان گەڕێم مادام ئەوەنە گورج و گۆڵن
كوڕ/ ئەی چۆن دایەگیان، ئەی تۆ ئێمە بەچی دەزانی؟
دایك/ باشە كوڕم یاتانەوە دەستی كێ؟
كوڕ/ جیمان دایەوە دەستی كێ؟
دایك/ ئەی من نەموت بیدەنەوە دەستی خاڵۆ ژنت؟
كوڕ/ خاڵۆژنی چی؟ ئەوە تۆ باسی چی ئەكەیت؟
دایك/ كوڕم تۆ ئێستا وتت بردمانەوە؟
كوڕ/ بۆ؟ تۆ وادەزانی چیمان بردەوە؟
دایك/ پارەكەی خاڵت دەڵێم
كوڕ/ دایەگیان تۆبۆ ئەوەندە فەقیری؟ پارەی چی و خاڵمی چی؟
دایك/ ڕۆڵە شێتم مەكە، تۆ نەتوت بردمانەوە؟
كوڕ/ ئێ من باسی ئەمشەو دەكەم، ئەمشەو بردمانەوە
دایك/ ئاخر چیتان بردەوە؟ بۆ قسە ناكەی؟
كوڕ/ ئەمشەو پێنچ بە سفر لە ڕیاڵمەدریدمان بردەوە