دووكان: لە كەش و هەوایەكی
گەشتیاریدا لە كەپرەكانی قەشقۆڵی و لەكێبڕكێیەكی خەست و ئاڵۆزاوی پڕ
موشاحەناتدا ساحێبی بەلەمەكان لەسەر گواستنەوەی زۆرترین گەشتیار، دەیكەن بە
شەڕە چەقۆیەك مەگەر نەخۆشخانە بزانێ چەند نووكە چەقۆیان پێوەبوو!!
پیرەمەگرون: لە گفتوگۆیەكی مەدەنی و دیموكراسیانەدا لەنێوان سێ گەنج لە
بەرامبەر گەنجێكی دیكەدا موناقەشە گەرم دەبێ و بەناچارای واز لە كۆمەڵگەی
مەدەنی دێنن و پاش لێدان و حەسیرمەیانێكی باش سەری ئەو گەنجە پاك پاك
دەتاشن!!
سلێمانی: لەبەردەم باخی گشتیدا دووكەسی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر
سەرنووسەری گۆڤاری (كلیل) زۆری ئەكوتن و هەوڵی فڕاندنی دەدەن، ئیتر تا
ئێستا، تومەز وایانزانیوە كلیلی قاسەیە!
دارەتوو: مامۆستایەكی بنەڕەتی لە دارەتوو لەكاتی توڕەبووندا پێڵاوەكانی
بەرز دەكاتەوە و بە قوتابیەكان دەڵێت: پێڵاو ئەخەمە دەمتانەوە!! ئیحتیمالە
6 مانگیش بۆیاخی نەكردبێ!!
كەركوك: موشرفێك لە پەروەردەی كەركووك پرسیاری تاقیكردنەوەكانی لەبیردەچێ!
ناچار گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو دوای سەعاتێك بەڕاكردن و هەناسە بڕكێ
پرسیارەكانی هێنایەوە! ڕەنگە لەڕێگادا لەفەیەك فەلافڵیشی خواردبێ!
پردێ: بەمامۆستایەكی وانەی هونەریان گوتبوو: وێنەیەكی شێخ مەحموودی حەفید
دروست بكە، گوتبووی: شێخ مەحموود كێیە؟ كە پێیان گوتبوو: سەركردەیەكی
مێژوویی گەلی كوردبووە، گوتبوویی: ناهەقم مەگرن من لەكەركوك ژیاوم
نایناسم!!