* بەمەزەندەی دەسكراوەكانی بواری
سیاسەت، دوای ئەوەی بۆ رازی كردنی هەموولایەك مالكی چەندین وەزارەتی بەكورسی و بێ
كورسییەوە لكان بە كلكی حكومەتەكەیەوە، پێشبینی دەكرێت ماوەیەكی تر عەدەدی وەزیر لە
گزیر و ژمارەی قیادە لە قاعیدە زیاتر بێت لە عێراقدا، كورسیش لەگەڵ بایعیدا تەوزیع
بكات، هەتا ماڵی بێ كورسی نەمێنێت ...
* بەمەزەندەی زەوقچیەكانی مەجالی تەعلیمی دراسی، پاش ئەوەی كچان فێربوون قۆپیە لە
نێو سنگ و ژێرتەنوورە دەشارنەوە، چاوەڕوان دەكرێت مودەتێكی تر ئەزمونە گشتیەكان
ببێتە یەكەم بەكارهێنەری ئەو كامێرەیەی بەرووتی خەڵكی پیشان ئەدا هەتا پرۆسەكە
بەرێكوپێكی بەرێوە بچێت ..
* بەمەزەندەی خەبیرەكانی ماڵی زیادە سەرناشكێنێت، دوای ئەوەی رۆژانە هەر هەندر لە
كارەبا ئەدرێت و هەواڵی زیادبوونی پێ بڵاوئەكەنەوە و هەر ئەكوژێتەوە، لەوانەیە
ماوەیەكی تر ئەوەندە كارەبامان زیاد بكات بە جۆرێك كەس كارەبای نەبێت !!
*بەمەزەندەی قۆزوقیت لەبەركەرەكان، مادام زۆربەی زۆری زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان
بوونەتە شوێنی نمایشی جلوبەرگی ملەوەن و سیباقانێی زیرەكی لەلەبەركردنیاندا،
لەوانەیە مودەتێكی تر بەشی ( فاشیونی) و كۆلیژی (لەبەركردن) بكرێتەوە، بە تەئكید لە
كولیەی توب و هەندەسە دەرەجەی زیاتری ئەوێ!...