ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
خوشك و برا به‌ ڕێزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ ناو دڵتایه‌ ئه‌توانی له‌م مه‌كۆیه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌ربڕیت به‌ مه‌رجێ ته‌شهیر به‌ كه‌س مه‌كه‌
ئازادی
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئازادی

مه‌كۆیه‌ك بۆده‌ربڕینی ناخ به‌ ئازاد‌ی
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلسه‌ره‌كیكۆنترۆڵ په‌نێلدخوللیستی ئه‌نداماننامه‌ی تایبه‌تتۆماركردنچونه‌ژوره‌وه‌گه‌ڕان
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ هیوای ئازادی له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو
كاتژمێر
به‌شداریكردن
Share |
ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ فیسبوك به‌شداره‌
المواضيع الأخيرة
» گواردیؤلا: ساڵێكی تریش له‌ به‌رشه‌ڵۆنا ئه‌مێنمه‌وه‌.
زین العابدین فڕی.. Emptyالسبت مايو 07, 2011 9:50 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» نوكته‌ی تازه‌وگه‌رم!!!!!!!!!!
زین العابدین فڕی.. Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:30 pm من طرف rawf

» ورته‌ ورت !!!!!
زین العابدین فڕی.. Emptyالجمعة مايو 06, 2011 5:19 pm من طرف rawf

» ئیحتیماله‌
زین العابدین فڕی.. Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:54 pm من طرف rawf

» خۆپیشاندان
زین العابدین فڕی.. Emptyالجمعة مايو 06, 2011 4:48 pm من طرف rawf

» ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
زین العابدین فڕی.. Emptyالأربعاء أبريل 27, 2011 5:59 pm من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو ئیشبییه‌ بۆ سێ خاڵی یاریه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن
زین العابدین فڕی.. Emptyالأحد مارس 13, 2011 4:15 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌لۆناو 3 خاڵی تر
زین العابدین فڕی.. Emptyالإثنين مارس 07, 2011 2:42 am من طرف كه‌ته‌لونی

» به‌رشه‌ لۆنا له‌ ڤالانسیای برده‌وه‌
زین العابدین فڕی.. Emptyالخميس مارس 03, 2011 4:11 pm من طرف كه‌ته‌لونی

بحـث
 
 

نتائج البحث
 
Rechercher بحث متقدم
هه‌واڵه‌كان
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية
تسجيل صفحاتك المفضلة في مواقع خارجية reddit      

قم بحفض و مشاطرة الرابط به رشلونا على موقع حفض الصفحات

قم بحفض و مشاطرة الرابط ئازادی على موقع حفض الصفحات
سه‌رژمێری

.: ژماره‌ی سه‌ردانی مه‌كۆ:.


 

 زین العابدین فڕی..

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
كه‌ته‌لونی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كه‌ته‌لونی


[img]http://img406.imageshack.us/img406
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock

زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock
زین العابدین فڕی.. I_folder_lock

ژماره‌ی ئه‌ندام : 1
ژماره‌ی په‌یامه‌كان : 180
كه‌سێتی : 0
میژوی تۆماركردن : 09/12/2010
ماڵپه‌ڕ : www.azad.mam9.com

زین العابدین فڕی.. Empty
مُساهمةموضوع: زین العابدین فڕی..   زین العابدین فڕی.. Emptyالثلاثاء فبراير 08, 2011 2:07 am





كەش و هەوای سستمی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە بەتایبەت نیشتیمانی
عەرەبی كوتومت وەكو ئەو یارییە كوردەوارییەی خۆمانی لێهاتووە، كە جاران لەبری
ئەنتەرنێت و پلەی ستەیشن و پی ئێس پی و ئێكس بۆكس و پلەی توو و ئەتاری و ئەو شتانە
ئەم یارییەمان دەكرد، یەكێك پەنجەی دۆشاومژەی دەچەقاندە زەوی و منداڵانیش بە
چواردەوریا هەمان شتیان دەكرد:
كەسی یەكەم دەیگوت: فڕی فڕی.. كۆتر فڕی.. ئیتر دەبوا هەموو پێكەوە لەگەڵ ئەودا
پەنجە بەرز بكەنەوە، ئەوەی دوا بكەوتایە و پەنجەی لەسەر زەوی بمایە، دەدۆڕاو لە
یارییەكە دەكرایە دەرەوە! بەڵام لەپڕ كەسی یەكەم دەیگوت: فڕی فڕی.. كەر فڕی!
ئەمجارە بە پێچەوانەوە هەندێكمان تێدەكەوتین و پەنجەمان بەرز دەكردەوە و دەردەكراین.

ئەم هەڵفڕانەی سەرۆكی تونسیش فڕی فڕی خستە نێو جەماوەری نیشتمانی عەرەبی! تا
ڕادەیەك هەرچی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە مورچ و مۆن و گرژ گرژ بەمۆڕەوە لەو
مەسەلەیە دەڕوانن! تەنانەت پێیان بكرێ ڕێگەی فڕین لە كۆتر و چۆلەكەو داڵ و قەلیش
دەگرن، نەبادا فڕینێكی لەو شێوەیەی تونسی بەدوا دابێت!
ئێستا وای لێهاتووە هەموو جەماوەری جادەی عەرەبی خواخوایانە هەر بە سوعبەتیشەوە بێت
كۆتربازێ لێی تێك بچێ و بە كۆترەكانی بڵێ: فڕی..فڕی.. ئیدی وەكو كۆرسی گۆرانی هەموو
بەدوایدا بە چەپڵە ڕێزان و فیك و هوڕ و هوها كێشانەوە دەڵێن: ڕەیس فڕی.. ئیتر
مەپرسە چۆن دەیفڕێنن!
شوكور بۆ خوا لە عێراقدا هەر زوو ئەمریكا سەدامی بۆ هەڵفڕاندین و دواییش وەكو مشكە
كوێرەی كوڵكن لە كون و كەلەبەری ژێر زەوییەوە بە چەپكێ ڕیش و جاجمێ قژەوە بەرەو
گوریسی سێدارە هەڵیانفڕاند و ئەم فلیمەمان زوو تێپەڕاند!
بەڵام هەر بۆ سەیرو سەمەرەیی تێێكهەڵفڕانی وەزعی سیاسیی ئەو ناوچانەی باسمانكرد ،
وا لە ئوردن و میسر و لیبیاو سوریا و یەمەن و سعودیە و وڵاتی كەنداو هەرچی ڕەیس و
مەیس هەیە بایانداوەتەوە و گێڕیان بەرەو جەماوەر گۆڕیوەو لە قۆناغی دیكتاتۆرییەوە
ماستاو بەرەو قۆناغی دیموكراسی و گوزەرانی شەعب ساردئەكەنەوە!
نەك هەر ئەوە بگرە هەر یەكەیان وەكو مۆتەكە شەو خەو بە فڕین و هەڵفڕاندنەوە دەبینن
و لە كورسی و تەپڵەكەكانیان كەوتووتەنە شك، ڕەنگە لەم وەزع و بارەدا هەندێكیان ئەم
ماوەیە دانیشتنی سەر زەوییان پێ مەسڵەحت تر بێت لە هی سەر كورسی! هەندێكیشیان
ناهێڵن مناڵەكانیان بچن بۆ كورسی كورسی ، نەوەك كابری هەڵسوڕێنەری یارییەكە ئەوەندە
توند بایدا، مناڵەكانیان وەكو بەردی قۆچەقانی هەڵفڕێنێ بە حەوادا! ئەوە لە هەندێكی
تریشیان هەر مەپرسە لەحەیبەتا بەهەموو شێوەیەك خواردنی كورسی نەعنا و خوێندنەوەی
ئایەتەلكورسیشیان لەبیرچۆتەوە! تەنانەت لەنێو پاسدا ئەگەر جابییەكە مەرحەمەت بنوێنێ
و فەرمووی دانیشتنیان لێ بكات، ئەگەر 12 كورسی بەتاڵیشی تێدابێ، دەڵێن: قەیناكە
سوپاس.. بەپێوە دائەنیشین!
بەم حیسابە، ئیتر لەمەولا لە یاریەكەی جارانی منداڵیدا، ئێستا ڕێساكە گۆڕاوەو بە
هەڵەدا ناچین ئەگەر بڵێین كەر فڕی، چونكە ئەی ئەوەنیە بەبەر چاوی دنیاوە زین
العابدین فڕی؟!
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://azad.mam9.com
 
زین العابدین فڕی..
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
ئازادی :: سه‌كۆی ئازادی :: ته‌نزوتوانج-
انتقل الى: