• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام
خوێندوومەتەوە، لە بانكی فیدراڵی و كولیژێكی زانكۆی سەڵاحەدین بە ملیۆنان پارە دیار
نەماوە، بەڵام هیچ كێشە نییە چونكە نە (دزراوە) و نە (ون ) بووە، هەر ( دیارنەماوە
) ئەلحەمدولیلا ...
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام خوێندومەتەوە، لە ئاماری 2010 دا دەركەوتووە كە
(10) پیاو لەلایەن ژنەكانیانەوە كوژراون، ئەمە بۆیە یەكێتی پیاوان درووست بووە و
ئۆقرەیان لێ بڕاوە...
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمخوێندووەتەوە بەڵام بیستوومە، ئەم دكتۆرە هەرە شارەزا
ئەجنەبیانەی دێنە كوردستان و بەتەنێك پارە خزمەت ئەكەن، فێربوون دوای وەرگرتنی
پارەكەیان بە فڕكان ئەڕۆنەوەو زۆربەی نەخۆشەكانیشیان لەجاران خارابتر ئەبن، كورە
باوكم شفا بەس لای خودایە ...
• ئۆباڵ بەگەردنم كەس بۆی باس نەكردوم بەچاوی خۆم دیومە، كۆمپانیا پاككەرەوەكانی
كوردستان فێر بوون كاتی زبڵ ڕشتن حاویەی ماڵان ئەشكێنن، لەوانەشە لەبەر ئەوەیان بێت
زبڵەكە باش بڵاوبێتەوە هەتا ئیشیان بەردەوام بێت!...