وڵاتی ژاپۆن
ئامێرێكی فرۆشتنی خواردنه‌وه قووتویهكانی داهێنا كه ئامۆژگاریت ده‌كات چ
جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ك بخۆیته‌وه ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای
ناسینه‌وه‌ی ده‌م و چاوی كرِیارهكه. ئه‌م ئامێره پێتدهلێت چ جۆره
خواردنه‌وه‌یه‌ك بخۆیته‌وه به پێی ره‌گه‌زی كرِیارهكه پیاو بێت یان
ئافره‌ت, به هۆی ئه‌م شێوازه نوێیه‌وه رێژه‌ی فرۆشتن سێ ئه‌وه‌نده
زیادی كردووه به به‌راورد له گه‌ڵ ئامێره ئاساییه‌كانی فرۆشتنی
خواردنهوهكاندا. ئه‌و ئامێره شاشه‌یه‌كی گه‌وره و چه‌ند كیبۆرێكی جۆری
"ته‌چ سكرین" ی هه‌یه,هه‌روه‌ها ئامێری هه‌ستیاری هه‌یه و توانای
دیاریكردنی سیفه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌كانی هه‌ر كرِیارێكی هه‌یه كه لێی نزیك
ده‌بێته‌وه. گوته‌بێژ به ناوی كۆمپانیای "جی ئار ئیست وۆته‌ر بیزنس" ی
داهێنه‌ری ئه‌م جۆره ئامێره گووتی: ئه‌گه‌ر بهكاربهرهكه پیاو بێت
ئه‌وا به زۆری قاوه‌یه‌كی قووتویی بۆ داده‌نێت چونكه پیاوان ئه‌و جۆره
قاوهیهیان لا خۆشه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كاربه‌ر له ته‌مه‌نی په‌نجاكاندا
بوو ئه‌وا به چای سه‌وز ئامۆژگاریان ده‌كات ". ئه‌و گوته‌بێژه گووتیشی:
ئه‌گه‌ر بهكاربهرهكه كچ بوو له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵاندا, ئه‌وا ئامۆژگاری
ده‌كات به چای سه‌وز یان خواردنه‌وه‌یه‌ك شه‌كری تێدابێت و كه‌مێك شیرین
بێت. جێی باسه ئه‌م كۆمپانایه ئامێرێكی له‌و جۆره‌ی له یه‌كێك له
وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تۆكیۆ داناوه و به نازیشه له سه‌ره‌تاكانی
ساڵی داهاتوودا له ته‌واوی شاری تۆكیۆ ئه‌م ئامێرانه بڵاو بكاته‌وه